10
ئای ئۆ ئێس 5, ئه‌یلول 2018

7 باشترین ئەپڵیکەیشن بۆ نوسین لەسەر وێنە بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید

بێگومان ئەگەر وتەیەکی بەنرخ بێت یان وتەی کەسێکی بەناوبانگ بێت یان تێبینیەکی سادەش، جاری وا هەیە پێویستی بە وێنەیەک دەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم نوسینە بە جوانی ڕێکی بخەیت و پاشان بڵاوی بکەیتەوە.

بێگومان لەسەر مۆبایلەکەت لەڕێگەی ئەو تایبەتمەندیە سەرەتاییانەی لەگەڵ مۆبایلەکەت لە ئەپی وێنە و گەلەری هەیە دەتوانیت هەندێک کاری سەرەتایی بکەیت، بەڵام لەم نێوەندەشدا چەندین ئەپی لایەنی سێیەم واتە ناو کۆگای پلەی یان ئەپستۆر هەن کە تایبەتمەندی بەرز و نایاب پێشکەش دەکەن لە دەستکاری کردنی وێنە و نوسین لەسەری و بوونی چەندین فۆنت و ئاسایی پەڕی بەتاڵیش بۆ ئەوەی خۆت بە ئارەزووی خۆت دیزاین بکەیت.

ئەمانەی خوارەوە 7 ئەپڵیکەیشنن بۆ نوسین و زیادکردنی هەر شتێک بۆ سەر وێنەکانت و پاشان بڵاوکردنەوەی بۆ سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:

١- Word Swag: ئەپێکە بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە. ئەم ئەپە بە سادەیی بەکارهێنان ناسراوە و بە ئاسانی دەتوانیت وتە و هەر شتێک بە شێوەی زۆر سەرەنج ڕاکێش بخەیتە سەر وێنە. ئەوەی جێگەی داخە ئەم ئەپە بەخۆڕایی نییە و بۆ ئەندرۆید بە ٣,٩٩$ و بۆ ئای ئۆ ئێس ٤,٩٩$. ئەم ئەپە چەندین باکگراوند واتە پاشبنەمای جوانی لەگەڵە و چەند ئامرازێکی دەستکاریکردنی وێنەش لەخۆی دەگرێت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

٢- Font Candy: ئەم ئەپە خاوەنی کۆمەڵێک لە فۆنتی جوانە و لەگەڵ توانستی داگرتنی فۆنتی زیاتر لەناو خۆیدا. ئەمە و پەیوەست کردن لەگەڵ فەیسبووکەکەت و هێنانی وێنە لە پڕۆفایلەکەتەوە و هەروەک دەتوانیت لەناو ئامێرەکەشتەوە وێنە بێنیتە ناوی. ئەم ئەپە بەخۆڕایی بەڵام چەند ئامرازێک و فۆنتێک لەناخۆیدا بە خۆڕایی نین و دەتوانیت بە بەرامبەر بە ١,٩٩$ بیکڕیت. کرتە بکە بۆ داگرتن و تەنها بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەستە.

 

٣- PicMonkey: ئەم ئەپە بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە. لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانیت بە ئاسانی نوسین لەسەر وێنە بنوسیت لەگەڵ بوونی چەند ئامرازێکی پێشکەوتووی نوسین و ڕەنگ و شێوە و … هتد. ئەم ئەپە خزمەتگوزاری هەوری خۆی واتە کلاودی لەگەڵە بەڵام بە خۆڕایی نییە. خودی ئەپەکە بە خۆڕاییە و دەتوانیت بێ بەرامبەر لە ئەپستۆر و گووگڵ پلەی دەستی بخەیت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

٤- Typorama: ئەم ئەپە بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەستە. چەند ئامرازێکی پێشکەوتووی نوسین لەخۆی دەگرێت بۆ سەر وێنە. ئەمە و بوونی چەند شێوەیەکی ئامادەکراوی نوسین بە توانستی گۆڕانکاری تێیاندا. ئەم ئەپە خۆڕاییە و لە ناو خۆیدا دەتوانیت شتی زیاتری بۆ بکڕیت بە بەرامبەر بە بڕە پارەی دیاریکراو. کرتە بکە بۆ داگرتن.

٥- Over by Over: ئەم ئەپە بەخۆڕایی تەنها بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەستە. لەگەڵ کردنەوەی ئەپەکە پێویستە وەڵامی چەند پرسیارێکی سەرەتایی بدەیتەوە کە ئایا مەبەستت لەپشتی بەکارهێنانی ئەم ئەپە چییە. ئەم ئەپە کۆمەڵێک پاشبنەمای جوان کە دەتوانیت دەستکاریان بکەیت و لەگەڵ بوونی وێنەکانی PixaBay و Unsplash و گەڕانی وێنەی گووگڵ. لەگەڵ بوونی نوسینی جوان و دانانی سێبەر و چەندین شتی تر بۆ نوسین و وێنەکانت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

٦- Phonto: بۆ هەریەک لە ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە. ئەم ئەپە ڕووکارێکی سادە و ئاسانی هەیە و دەتوانیت وێنە لەناو مۆبایلەکەتەوە بێنیت و بە ئاسانی نوسینی لەسەر بنوسیت. ئەمە جگە لەوەی بە بەرامبەر بە بڕە پارەی دیاریکراو دەتوانیت لەناوخۆیدا فۆنت و فلتەری زیاتر بۆ ئەپەکە بکڕیت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

٧- PicLab: ئەم ئەپە بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە. ئەپێکی سادەیە و چەند ئامرازێکی دەستکاریکردنی وێنە لە فلتەر و لەزگە و چەندین شتی تر. ئەم ئەپە بەخۆڕاییە و وەکو زۆربەی ئەپەکانی پێشتر توانای کڕینی ئامرازی ترت هەیە لەناو ئەپەکە بە بەرامبەر بە بڕە پارەیەکی دیاریکراو. کرتە بکە بۆ داگرتن.

بۆچونی تۆ