سامسۆنگ 4, ئه‌یلول 2018

مۆبایلێکی نوێ لە لایەن سامسۆنگەوە هەڵگری چوار کامێرا دەبێت و لەم ساڵدا ڕادەگەیەندرێت

کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئێستادا کار دەکات لەسەر مۆبایلێک کە خاوەنی چوار کامێرایە، بە دڵنیایشەوە مۆبایلەکە Galaxy Note یان Galaxy S یان Galaxy F کە توانای چەمانەوەی هەیە، هیچ یەکێک لەم مۆبایلانە نابن ئەمەش بە پێی دزەپێکەری بەناوبانگ Ice Worlde، بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکە وا دیارە مۆبایلەکە لەم ساڵدا ڕادەگەیەنرێت لەگەڵ ئەوەشدا هیچ زانیاریەکی زیاتری لە بارەوە نییە هەتاوەکو ئێستا بەڵام پێشبینی دەکرێت یەکێک بێت لە مۆبایلەکانی زنجیرەی Samsung’s A کە ئەویش لەوانەیە Galaxy A9ـی چاوەڕوانکراو بێت و وا پێشبینی دەکرێت ئەم مۆبایلە لە ساڵی داهاتوودا 2019 ڕابگەیەندرێت.

بۆچونی تۆ