10
هەواڵ 4, ئه‌یلول 2018

کۆمپانیای سۆنی کۆتایی دەهێنێت بە خزمەتگوزاری چاککردنەوەی Playstation 2 پاش 18 ساڵ بەردەوام بوون

لقی کۆمپانیای سۆنی لە یابان ڕایگەیاند کە لەمەوبەدوا خزمەتگوزاری چاککردنەوەی ئامێرەکانی پلەیستەیشن 2 ڕادەگرن ئەمەش دوای بەردەوام بوونیەتی بۆ ماوەی 18 ساڵ، هەروەها بە پێی ڕاگەیەندراوی Kotaku کۆمپانیای ناوبراو هەستاوە بە ئاگادارکردنەوەی خاوەن ئامێرەکانی پلەیستەیشن 2 لە کۆتا بەرواری پێشکەشکردنی داواکاری بۆ چاککردنەوەی ئامێرەکانیان کە ئەویش هەتاوەکو بەرواری 31/8/2018ـیە و لە پاش ئەم بەروارە هیچ داواکاریەک وەرناگیرێت و ڕەت دەکرێتەوە، شایەنی باسیشە کۆمپانیای سۆنی ئامێری پلەیستەیشن 2ـی لە بەرواری 4/3/2000ـەوە ڕاگەیاندووە و توانیویەتی زۆرترین فرۆش تۆمار بکات و بەردەوام ببێت هەتاوەکو 18 ساڵ.

تاگەکان Playstation 2
بۆچونی تۆ