ئامێرە هەمەجۆرەکان
4, ئەیلوول 2018
مانگی داهاتوو سامسۆنگ یەکەم مۆبایلی چەماوە ئاشکرا دەکات

سامسۆنگ لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ و مانگی ١٠ یەکەم مۆبایلی چەماوە ئاشکرا دەکات و ئەمەش فەرمییە بە پشتبەستن بە وتەکانی دی جەی کۆ سەرۆکی کۆمپانیاکە. دی جەی کۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕاگەیاندنی CNBC ئاشکرای کرد، مۆبایلە چەماوەکەیان لە ٧-٨ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی سامسۆنگ ئاشکرا دەکەن.

ئەم مۆبایلەچەماوەیە لە کاتی چەمانەوەدا بەشێک لە ڕوونماکەی دەشاردرێتەوە. سامسۆنگ هەوڵ دەدات لە کاتی چەماوەنەی مۆبایلەکە ڕێگەی بەکارهێنانی مۆبایلەکە وەک تابلێتێکی لێبکات. واتا ئەو ڕوونمایەی دەمێنێتەوە دەبێتە ڕوونمایەکی دیکە بۆ بەکارهێنەران. هەر وەک دی جەی کۆ دەڵێت ئەگەر ویستت شتێک ببینیت و بەکاربێنیت ئەوا ڕاستی بکەوە، تەنانەت ئەگەر ڕاستیشی نەکەیتەوە.

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.