سۆنی
4, ئهیلول 2018
پلەیستەیشن یاریکردنی هاوبەشی فۆرتنایت لەگەڵ ئامێرەکانی Xbox و نینتێندۆ بلۆک دەکات

لە خزمەتگوزارییەکانی فۆرتنایت دەکرا یاریکەران لە ئامێرەجیاوازەکانەوە بەیەکەوە یاری بکەن بەڵام سۆنی لەمەودوا ڕێگە لە شێوازی یاریکردنی Cross-Play دەگرێت لە نێوان ئامێرەکانی وەک ئێکسبۆس و نینتێندۆ سویچ، بەمەش ناتوانرێت یاریکەرانی ئەم ئامێرانە لەگەڵ یاریکەرانی پلەیستەیشن یاری فۆرتنایت بکەن.
سەرۆکی نوێی سۆنی سیاسەتەکانی کۆمپانیاکەی زیاتر ڕوونکردووە بە هۆی ئەم بڕیارەی پلەیستەیشنیشەوە دەلێت: “بیرکردنەوەی ئێمە هەمیشە ئەوەیە سەکۆی پلەیستەیشن باشترین شوێنە بۆ یاریکردن. دەربارەی فۆرتنایتیش، پێموایە هاوبەشیکردنی ئامێرەکان لەگەڵ پلەیستەیشن باشترینە بۆ یاریکەران، بەڵام لە ڕاستیدا هەندێک یاری ترمان کراوەیە لەگەڵ کۆمپیوتەر و هەندێکی دیکە. بۆیە ئێمە بڕیار لەسەر بەرژەوەندی یاریکەران دەدەین.”
لە ڕابردووشدا سۆنی یاریکردنی هاوبەشی پلەیستەیشن و ئێکسبۆکسی بلۆککردووە وەک یاری ڕۆکێت لیگۆ – ماینکرافت و ئێستاش فۆرتنایت کە خزمەتگوزارییەکانی ئەم یارییانە پشتگیرییان لە یاریکردنی هاوبەشی ئامێرەجیاوازەکان دەکرد.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.