هەواڵ 18, تشرینی یه‌كه‌م 2012

گووگڵ لە ٢٩ی ئەم مانگە کۆنگرەیەکی تایبەت بە ئەندرۆید دەبەستێت.

گووگڵ دوێنێ ٤ شەممە داوەتی خۆی بڵاوکردوە بۆ کۆنگرەیەک کە خشتە کراوە بۆ ٢٩ی ئەم مانگە لە شاری نێۆرک. بەگوێرەی دەنگۆکان وا پێشبینی دەکرێت گووگڵ مۆبایلی هۆشمەندی تازەی نێکسەس و ئەپدەیتی تازەی ئەندرۆید ڕابگەیەنێـت. شایەنی باسە سەرەتای ئەم مانگە چەند دەنگۆیەک بڵاوبوونەوە کە گوایە LG نێکسەسی ئەم جارە بۆ گووگڵ دروست دەکات بەڵام هەندێ دەنگۆی تر دەڵێن ئەم جارەیان کۆمپانیای سۆنی نێکسەس دروست دەکات. ئەمە هەرچەندە لە دروشمی کۆنگرەوە دیارە کە گووگڵ کۆنگرەکەی تایبەتە بە ئەندرۆید و گۆڕانکارییەکانی ئەندرۆید دەخاتە ڕوو. ئەمانە و چەندین شتی تریش لە کۆنگرە ئاشکرا دەبن.

سەرچاوە BGR

بۆچونی تۆ