هەواڵ
23, تشرینی یەکەم 2012
|ڕاستەوخۆ| هەر ئێستا لەم بابەتەوە کۆنگرەی ئەپڵ دەگوازینەوە. لەگەڵمان بن!

وەکو هەموو جارێک ئەم جارەشیان بە پشتیوانی خوا ئەمشەو کاتژمێر ٨ی ئێوارە بە کاتی هەولێر کۆنگرەی ئەپڵ دەگوازیینەوە. شایەنی باسە وا پێشبینی دەکرێت لەم کۆنگرەیان کۆمپانیای ئەپڵ ئایپاد مینی و ماکبووک پڕۆ ڕێتینا ڕابگەیین. ئەمە لەکاتێکدا کۆنگرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ نهێنین و تا ڕۆژی ڕاگەیاندنەکە لە خۆیان زیاتر هیچ کەسێکی تر نازانێـت چی ڕادەگەینن. ئێوەی بەڕێزیشی دەتوانن لە ڕۆژ و کاتی دیاری کراو ڕاستەوخۆ لەگەڵمان بن بۆ ئەوەی بزانن ئەپڵ چی ڕادەگەینێت.
تێبینی: پەڕەکە پێویستی بە ڕیفرێش نییە و خۆکار پۆستە ڕاستەوخۆکان نیشان دەدات.
لەم لینکەوەش دەتوانن لەگەڵمان بن و بە کۆمێنت و سەرەنجەکانتان گواستنەوەکە دەوڵەمەند بکەن.
http://scrbliv.me/65742
یان لە تویتەریش دەتوانن لەگەڵمان بن لەم لینککەوە
http://www.twitter.com/kitnnet
هەروەها لە فەیسبووکیش دەتوانن لەگەڵمان بن لەم لینکەوە:
https://www.facebook.com/kitn.net/app_13716440339
بۆ ئەم گواستنەوەیە هەردوو نوسەر سەردار عبدالله و مەنصور بڵباس لەگەڵتان دەبن.