ئای ئۆ ئێس

وێنەیەکی دزەپێکراو دەریدەخات یەکێک لە ئایفۆنە نوێیەکان دووانە سیمە

وەک دەزانین کۆمپانیای ئەپڵ ١٣ی ئەم مانگەی دیاری کردووە، بۆ نمایشکردن و ڕاگەیاندنی زنجیرەی نوێی ئایفۆن.

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییە دزەپێکراوەکان ئەمساڵ ئەپڵ ٣ ئایفۆنی نوێ نماییش دەکات، یەکیان بە قەبارەی ٥.٨ ئینج و ئەوانیتر بە قەبارەی ٦.١ ئینج و ٦.٥ ئینجن.

ئەمڕۆ دزەپێکەری بەناوبانگ Slashleaks وێنەیەکی دزەپێکراوی یەکێک لە ئایفۆنە نوێیەکە بڵاو کردبۆوە، بە پێی ووتەی دزەپێکەرەکە جۆری ئایفۆنەکە ٦.١ ئینج بووە. جگە لەوە، دزەپێکەرەکە وێنەیەکی تری بڵاو کردۆتەوە کە ئەو ئایفۆنە نوێیە پشتگیری دووانە سیمکارت دەکات! ئەوە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ هەوادارانی کۆمپانیای ئەپڵ، بەڵام لەلایەکی ترەوە دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئایفۆنە دووانە سیمکارتەکە تایبەت دەبێت بە وڵاتی چین.

هەر بە پێی دەنگۆ و زانیارییە دزەپێکراوەکان، ئایفۆنە ٦.١ ئینجەکە خاوەنی روونمایەکە لە جۆری LCD  و کامێرایەکی یەک هاوێنەیی دەبێت، هەروەها ئایفۆنەکانی تر ڕوونمای جۆری OLED و کامێرای دووانە هاوێنەییان تێدا بەکارهاتووە و نرخیان گرانتر دەبێت. وا پێشبینی دەکرێت هەموو ئایفۆنە نوێیەکان پڕۆسێسەری ئەی ١٢ بەکاربێنن کە دەنگۆی ئەوە هەیە لەسەر بناغەی ٧ نانۆمەتر درووست کراوە و ٪٢٠ بۆ ٪٣٠ خێراتر دەبێت بەراورد بە پڕۆسێسەری نەوەی پێشوو.

 

سەرچاوە :

6 ئه‌یلول، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.
49