10
مایکرۆسۆفت 7, ئه‌یلول 2018

مایکرۆسۆفت ڕێکەوتی کۆنگرەی داهاتووی خۆی ئاشکرا کرد، پێشبینییەکان بخوێنەوە

مایکڕۆسۆفت ڕایگەیاند کە لە ٢ی مانگی داهاتوو لە شاری نیۆرک کۆنگرەیەک دەبەستێت. ئەمڕۆ کۆمپانیا گەشەپێدەرە گەورەکەی بواری نەرمەواڵە بانگهێشتنامەی بۆ میدیاکان ڕەوانەکرد و داوای “moment of your time” واتە چرکەیەک لە کاتی خۆت دەکات. ڕووداوەکە کاتژمێر ١١ی شەو بەکاتی هەولێر-کوردستان لە ٢ی ١٠ی ٢٠١٨ بەڕێوە دەچێت. لەم کۆنگرەیەدا مایکڕۆسۆفت جەخت لەسەر نوێترین نەرمەواڵە و ڕەقەواڵە و خزمەتگوزارییەکانی دەکات.

پێشبینییەکان ئەوە دەخەنەڕوو کە لەم کۆنگرەیەدا، لەوانەیە مایکڕۆسۆفت ئامێرەکانی سێرفس بە تایبەتمەندی بەرزتر نمایش بکات. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، مایکڕۆسۆفت کاری لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاری گەوڕە و دووبارە دیزاینکردنەوەی سێرفس پڕۆ کردووە، بەڵام پێناچێت ئەم دیزایینە تاوەکو ساڵی داهاتوو ئامادەبێت.

پێشبینی دەکرێت مایکرۆسۆفت هەریەک لە urface Pro و Surface Laptop بە دوایین پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ ڕابگەیەنێت. هەروەک دوو ساڵیش زیاترە کە مایکڕۆسۆفت Surface Studioـی ڕاگەیاندووە، لەبەرئەوە کاتی ئەوەیە نەوەیەکی نوێ لەم کۆمپیوتەرە ببینین.

چاوەڕوان دەکرێت مایکڕۆسۆفت تایبەتمەندییەکانی وەشانی داهاتووی ویندۆز ١٠ لەم کۆنگرەیە ئاشکرا بکات کە ناوەکۆدەکەی بریتییە لە 19H1، و هەروەک شتی زیاتریش چاوەڕوان دەکرێت، بۆ نمونە، زانیاری زیاتر لەسەر Surface Hub 2.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، ئەم کۆنگرەیەی مایکڕۆسۆفت دەکەوێتە نێوان کۆنگرەی ئەپڵ و کۆنگرەی گووگڵ. کە هی ئەپڵ لە ١٢ی ٩ ئەنجام دەدرێت و هی گووگڵ لە ٩ی ١٠ ئەنجام دەدرێت. ئێمەش وەکو دەستەی کەی ئای تی ئێن گرنگترین هەواڵ و زانیارییەکانی ئەم کۆنگرانە بۆ ئێوە دەگوازینەوە. لەگەڵمان بن.

سەرچاوە :
تاگەکان microsoft
بۆچونی تۆ