جۆراوجۆر
22, تشرینی یەکەم 2012
کەسایەتییەکانی تەکنەلۆژیا – بیڵ گەیتس –

(بیڵ گه‌یتس)ی پیاوه خێرخواز و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفته، كه له‌ماوه‌ی ژیانیدا و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه له خزمه‌ته‌كه‌ی به بواری ته‌كنه‌لۆژیا. بیڵ گه‌یتس له‌ڕێگه‌ی كاره‌كه‌یه‌وه بوو به ملیۆنێر كه له‌سه‌ره‌تادا وه‌كو خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ر له كۆمپانیای مایكرۆ سۆفت ده‌ست به‌كاربوو و توانی سه‌ركه‌وتنێكی باش به‌ده‌ست بهێنێت به شێوه‌یه‌ك هه‌ركه‌سێك كۆمپیوته‌ری كه‌سی به‌كارهێنابێت ئه‌وا ویندۆزه‌كه‌ی مایكرۆسۆفتی به‌كارهێناوه.
ئه‌م كه‌سایه‌تیه له 28ی11ی 1955 له شاری سێیاتڵ،واشینگتۆن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاوی به دنیا هه‌ڵێناوه. باوكی پارێزه‌ره بووه و دایكیشی مامۆستا. ئه‌و دووخوشكی هه‌یه یه‌كیان له‌خۆی گه‌وره‌تره و ئه‌وی تریان له‌خۆی بچووك تره. گه‌یتس له خوێندنگایه‌كی تایبه‌ت خوێندوویه‌تی و دوای ته‌واو كردنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی بۆ خوێندن ڕوو له زانكۆی هارڤردی ئه‌مریكی ده‌كات.به‌ڵام له ته‌مه‌نی 19ساڵێدا ئه‌و وازی له كۆلێژ هێنا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی پاوڵ ئه‌ڵێن بڕیاریاندا ئیش و خوێندن به‌جێبهێلن وكۆمپانیایهك دروست بكه‌ن و به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن.
ژیری گه‌یتس بۆ ئه‌و تێروانینه ڕوونه‌ی له جیهانی كۆمپیوته‌ری كه‌سی وایلێكرد ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست بهێنێت له كۆمپانیاكه‌دا، كه كۆمپانیاكه‌یان ته‌نها به دوو كه‌س ده‌ستی پێكرد كه بریتیبوون له‌خۆی و هاوڕێكه‌ی (پاوڵ). مایكرۆسۆفت به‌خێرای گه‌شه‌ی كرد‌و له ساڵێ 1979 ژماره‌ی كرێكاره‌كانیان بوون به 12 كه‌س و پاشان بڕیاریاندا كه كۆمپانیاكه له ئهلبوكوێركی بگوازنه‌وه بۆ سێیاتڵ. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ژماره‌ی كرێكاره‌كانیان بوو به 35 كرێكار. له دوایدا گه‌یتس و پاوڵ بریاریاندا بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆفیشناڵ (ستیف باڵمه‌ر) بكه‌ن بۆ گه‌شه‌دان به مایكرۆسۆفت بۆ ئه‌م مه‌به‌ست و هاندانی باڵمهڕ ئه‌وان 5%ی سه‌رمایه‌ی مایكرۆسۆفتیان دا به باڵمه‌ر. له ئێستادا مایكرۆسۆفت زیاتر له 20000هه‌زار كرێكاری هه‌یه له 48 ولاتدا.
له‌دوای كاركردنێكی زۆر به‌یه‌كه‌وه له ساڵی 1993 پاوڵ ئه‌ڵێن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆمپانیای به‌جێ هێشت. به‌ڵام بیڵ به‌رده‌وام بوو له گه‌شه‌دان به كۆمپانیا. دواتر له هاوای له مانگی 1ی 1994 پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ (مێلهندا) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه‌كان له مایكرۆسۆفت ئه‌نجامدا له‌دوای 2 ساڵی هاوسه‌رگیریان كچێكیان په‌یدا بوو. به‌ڵێ بیڵ وه‌كو هه‌موو پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ست ده‌كه‌وت كه له زۆرێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌وكات زیارتبوو تادوایی وایڵێهات به ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناسرا. بێل یه‌كێكه له زۆر خوێنه‌ره‌كان و به خوێنه‌ر پهرۆشهكه ناسراوه و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر خولیای یاری گوڵفه و ئه‌مانه و چه‌ندین خولیای تر له ده‌ورووبه‌ری ئه‌م پیاوه سه‌رسوڕھێنه‌ر و داهێنه‌ره ده‌سوڕێنه‌وه.
بیڵ گەیتس لە ساڵی ١٩٩٥ پەرتووکێکی نوسی بەناوی The Road Ahead کە هەر لە ساڵی 1995 چاپكراوه وپاشان دووباره له ساڵی 1996دا چاپێكی تازه‌ی لێكرایه‌وه . ئه‌و پەرتووکە سه‌باره‌ت به چه‌مكه‌كانی ژیان ده‌دوێت كه په‌یوه‌سته به ژیانی هه‌ر یه‌كێكمان. بیل گه‌یتس ئه‌و كه‌سه به‌ناوبانه‌گه‌ی توانی له كاروباری كۆمپیوته‌ردا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بێنێت له‌م په‌رتوكه‌دا باس له كۆمپیوته‌ری كه‌سی ده‌كات كه چۆن دووباره ده‌بنه هۆی گۆڕینی ژیانی هه‌ر تاكێكمان و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌داهاتووی ئیننته‌رنێتیش ده‌دوێت كه چۆن گه‌شاده‌كات و به‌رده‌وام بوونی گه‌شه‌كه‌شی. بیڵ له‌م په‌رتووكه‌یدا خوێنه‌ران دهگهێنهێت به‌و داهاتووه نزیكه‌ی كه له‌په‌رتووكه‌كه‌یدا باسی كردووه – ئه‌و جیهانه‌ی كه وه‌ره‌قه و كاغه‌ز كه‌متره تیایدا و مامۆستاكان شێری بیرۆكه و ئایدیاكانیان ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌یه‌نن به زۆرترین ڕێژه‌ی خوێندكار له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ئه‌و جیهانه‌ی كه كۆمپانیاكان ده‌توانن کۆنگرە ببەستن به بەبێ به‌جێ هێشتنی ئۆفیسه‌كانیان…..هتد
هه‌رووه‌ها له‌م په‌رتووكه‌دا بیڵ گه‌یتس تیشك ده‌خاته سه‌ر ئینته‌رنێت كه چۆن جیهانی هه‌ر یه‌كێكمان ده‌گۆڕێت و هه‌روه‌ها بیڵ ئینته‌رنێت ناوده‌بات به “information highway” ئه‌مه له‌كاتێكدایه بیڵ كوێرانه نه‌كه‌وتۆته باسه‌كه‌ی و به‌ڵكو باسی ئه‌و كێشانه‌ش ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و جیهانه و ئینته‌رنێت ده‌بنه‌وه به‌ڵام پێداگیریش له‌وه ده‌كات كه له‌ڕاستیدا كۆمپیوته‌ر هیچ نیه ته‌نها ئامێرێكی به‌سوود له ژیانی ههریهكهماندا.
لە پەرتووکی ڕێگاکەی بەردەم وەرگیراوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!