10
هەواڵ 8, ئه‌یلول 2018

بە فەرمی کاتژمێری وەرزشی Honor Band 4 ڕاگەیەندرا بە نرخێکی کەم و کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێزەوە

کۆمپانیای هواوەی لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی کانژمێرێکی وەرزشی بە ناوی Honor Band 4 کە هەڵگری دوگمەیەکە لە بەشی پێشەوە لەگەڵ ڕوونمایەک لە جۆری AMOLED، کاتژمێرەکە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری AMOLED و بە قەبارەی 0.95 ئینچ و باتریەک بە توانستی 100 میللی ئەمپێر و بەرگە دەگرێت هەتاوەکو 14 ڕۆژ هەروەها هەڵدەستێت بە ژماردنی هەنگاوەکان و چاودێریکردنی خەوتن و ژماردنی لێدانەکانی دڵ لەگەڵ ئەوەشدا توانای بەرگریکردنی هەیە دژی ئاو و تەپ و تۆز، هەروەها کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەدا کە پشتگیری دەکات لە تایبەتمەندی Huawei TruSleep 2.0 کە هەڵدەستێت بە چاودێریکردنی سوڕی خەو بە تەواوی لەگەڵ جووڵەی تروکاندنی چاو پاشان هەڵدەستێت بە پێدانی ئامۆژگاری بە بەکارهێنەر، لەگەڵ ئەوەشدا کاتژمێرەکە هەڵگری تایبەتمەندیەکی دیکەیە بە ناوی TruSeen 2.0 بۆ چاودێریکردنی لێدانەکانی دڵ بە بەردەوامی و لە کاتی چالاکیەکانی ڕۆژانەشدا.

لە هەمان کاتدا کۆمپانیای هۆنەر جۆرێکی دیکەی لە کاتژمێرەکە ڕاگەیاند بە ناوی Honor Band 4 Running Edition و خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری P-OLED و خاوەنی باتریەکی بچوکترە بە توانستی 77 میللی ئەمپێر و لەگەڵیدا هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک زانیاری دەربارەی شێوازی لێدانی پێ بەسەر زەوی و درێژی هەنگاوەکان و پەیوەندی زەمینی، سەبارەت بە نرخی کاتژمێرەکان ئەوا Honor Band 4 بەردەست دەبێت بە ڕەنگەکانی ڕەش و شین و پەمەیی و بە نرخی 30 دۆلار بەڵام Honor Band 4 Running Edition بەردەست دەبێت بە ڕەنگەکانی ڕەش و شین و سوور و پەمەیی و زەرد و سەوز بە نرخی 15 دۆلار، هەروەها لە بەرواری 20/9/2018ـەوە بەردەست دەبن لە چین.

بۆچونی تۆ