هەواڵ 8, ئه‌یلول 2018

ڤیڤۆ بە فەرمی مۆبایلی vivo X23ـی بە پەنجەمۆری سەر ڕوونما و ڕامی 8 گێگابایتەوە ڕاگەیاند

وەک هەمیشە پێش بڵاوبوونەوەی مۆبایلەکان بە فەرمی ژمارەیەک هەواڵ و وێنەی دزەپێکراو دەربارەی مۆبایلەکە بڵاودەبێتەوە کۆمپانیای ڤیڤۆش کۆتایی هێنا بە هەواڵە دزەپێکراوەکان و لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی vivo X23ـی بە فەرمی ڕاگەیاند.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری Super AMOLED و بە قەبارەی 6.41 ئینچ و بە ڕوونی FHD+
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 670
  • ڕام: 8 گێگابایت
  • بیرگە: 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگای microSD هەتاوەکو 256 گێگابایت
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+12 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: 12 مێگاپێکسڵ
  • توانستی باتری: 3400 میللی ئەمپێر و پشتگیری دەکات لە تەکنیکی بارگاویکردنەوەی خێرا
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما لەگەڵ هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار
  • نرخ: 511 دۆلار و لەم مانگەدا بەردەست دەبێت لە چین
تاگەکان vivo X23
بۆچونی تۆ