10
ئای ئۆ ئێس 8, ئه‌یلول 2018

تویتەر تایبەتمەندی پەخشی ڕاستەوخۆی دەنگی بۆ تۆڕەکەی و ئەپی پریسکۆپ بەردەست کرد

 

کۆمپانیای تویتەر کە خاوەن ئەپی پریسکۆپە، تایبەتمەندییەکی بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەردەستکردووە کە بەکارهێنەران دەتوانن پەخشی ڕاستەوخۆی دەنگی بکەن لە ڕێگەی ئەپی پریسکۆپەوە بێ بوونی کامێرا یان وێنە. پریسکۆپ ئەپێکی مۆبایلەکانە بۆ پەخشکردنی زیندوو بە وێنەی مۆبایلەوە یان کامێراوە، ئەمجارەش تایبەتمەندی پەخشی دەنگی تایبەتمەندیەکی گرنگ دەبێت بۆ ئەپەکە کە ئێستا لە ئەپەکەدا بەردەستە.

کەواتە لەمەودوا گوێگرانی پەخشەکەت بێ ئەوەی بینەری تۆ بن، تەنیا دەتوانن گوێیان لە دەنگت بێتم ئەمەش دەکرێت وەک پۆدکاستێک بەکاربهێنرێت لە مۆبایلەکاندا. نوێکردنەوەکە تەنیا کە سیستەمی iOS-ئایفۆن بەردەستە و بەمزووانە بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆیدیش بەردەست دەبێت. ئەپی پریسکۆپ لەم لینکەوە بۆ iOS نوێبکەوە:

بۆچونی تۆ