ئاسایشی ئەلیکترۆنی
8, ئهیلول 2018
بەهۆی هاکردنیەوە زانیاری 380.000 گەشتیاری هێڵی ئاسمانی بەریتانیا دەبردرێت

هێڵی ئاسمانی بەریتانیا یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی گواستنەوە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە ساڵی ڕابردووشدا توانیویەتی خزمەتی زیاتر لە 45 ملیۆن گەشتیار بکات، کۆمپانیاکە لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی هاککردن بوویەوە و زانیاری 380.000 گەشتیاری دزرا ئەمەش لە ڕێگەی هاککرانی ئەپ و ماڵپەڕی سەرەکیەوە بوو کە لە نێوان 21/8 بۆ 5/9ـدا ڕوویداوە، ئەو زانیاریانەشی کە دزراون زانیاری باری کەسێتی و دارایی و ئیمەیڵ و چەندینی تر لەخۆدەگرێت، لەم بارەیەشەوە کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند کە لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە و کارەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن و ئەو کەسانەشی کە زیانیان پێ گەیشتووە لە لایەن کۆمپانیاوە پەیوەندیان پێوە کراوە و چەند پێشنیارێکیان ئاڕاستە کراوە هەتاوەکو ڕووبەڕووی زیانی دیکە نەبنەوە بەهۆی ئەم ڕووداوەوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.