هەواڵ
4, تشرینی دووه‌م 2011
بلاك بێری بۆ یارمه‌تیدانی حاجییه‌كان
كۆمپانیای (Asgatec
h) ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی (بلاك بێری) خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی ڕاگه‌یاند، خزمهتگوزارییهكهش یارمه‌تیده‌ری حاجییهكانو ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه ده‌چن بۆ عه‌مره، شوێنه گرنگ‌و پێویسته‌كان پیشانی حاجییه‌كان ده‌دات بۆ به‌جێگه‌یاندنی مه‌راسیمی حه‌جكردن.ئه‌م خزمه‌تگوزارییه نوێیه له‌سه‌ر پێگه‌ی (جیهانی جێبه‌جێكردنه‌كان) (BlackBerry App World) به‌خۆڕایی ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌شه‌ش زمان ئه‌وانیش بریتین له (عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، توركی، فارسی، ئۆردو بهاسا)، ئه‌مه جگه له‌كۆمه‌ڵێك گرته‌ی ڤیدیۆیی، كه بۆ فێركردنی چۆنێتی به‌جێگه‌یاندنی مهراسیمهكانه له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی،
هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی كه پێویسته نه‌كرێت له‌و كاتانه‌دا، جگه له‌كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاریی گرنگی دیكه.به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئیتحاد، به‌هۆی بلاك بێرییه‌وه، ده‌توانیت بچیته ناو خزمه‌تگوزاریی ده‌ستنیشانكردنی جێگاكان، به‌ڕێنمایی (GPS)یش حاجییهكه ده‌توانن به‌ئاسانی شوێنه گرنگه‌كان بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای زانیاریی پاڵپشتكراو به‌وێنه‌وه ده‌بێت.
سەرجاوە سایتى NNA
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.