ئای ئۆ ئێس
9, ئهیلول 2018
چۆنیەتی سڕینەوەی وێنە دووبارە بووەکانی نێو مۆبایلەکەت

ڕۆژانە و بە بەردەوامی کۆمپانیاکانی بواری مۆبایل هەوڵ دەدەن باشترین جۆری کامێرا بۆ مۆبایلەکان دابین بکەن، هەر بۆیەش بەکارهێنەران بەرەوڕووی دەچن و بە شێوەیەکی زیاتر وێنەکانیان دەچرکێنن، ئەمەش وا دەکات ڕێژەیەکی زۆر لە وێنەی دووبارە و ڕوونی کەم لە لای بەکارهێنەر کەڵەکە ببێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەپی Gallery Doctor باشترین چارەسەرە ئەپەکە تایبەتە بە دۆزینەوەی وێنە دووبارەکان لەگەڵ ئەو وێنانەی کە خاوەن ڕوونیەکی کەم و خراپن پاش دۆزینەوەیان بەکارهێنەر دەتوانێت بە شێوازێکی ئاسان وێنەکان بسڕێتەوە یاخود بیانپارێزێت، کۆمپانیای گەشەپێدەری ئەپی Gallery Doctor ئاماژەی بەوەدا کە زۆرینەی بەکارهێنەران هەتاوەکو قەبارەی 2 گێگابایت وێنەی دووبارە و ڕوونی کەم یان خراپیان هەیە هەربۆیەش ناوبراو هەستاوە بە گەشەپێدانی ئەم ئەپە و لە ڕێگەیەوە بەکارهێنەر لە جیاتی ئەوەی کاتێکی زۆر بەسەر ببات لە دۆزینەوەی ئەم جۆرە وێنانە لە ڕێگەی ئەپەکەوە و ماوەیەکی کورتدا وێنەکان دەدۆزرێنەوە و بە پێی خواستی بەکارهێنەر دەسڕێنەوە یان دەپارێزرێن.
داگرتن بۆ ئەندرۆید:- Google Play
داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس:- App Store
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.