ئەندرۆید 9, ئه‌یلول 2018

لە ماوەیەکی کورتدا یاری فۆرتنایت لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید ١٥ ملیۆن داگرتنی تۆمارکرد

یاری فۆرتنایت لە سیستەمی ئەندرۆیددا لە کۆگای گووگڵ پلەی بڵاونەبووەوە ئەویش لەسەر ئارەزووی کۆمپانیای Epic Games و ڕاکردن لە پێدانی ٣٠٪ قازانجەکانی فۆرتنایت بە گووگڵ، بەڵام لەگەڵ ئەمەدا فۆرتنایت لەسەر مۆبایلەکانی ئەندرۆید لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کورتتدا ١٥ ملیۆن داگرتنی هەبووە ئەمەش ڕێژەیەکی پێوانەییە. شایەنی باسە فۆرتنایت لە سیستەمی iOS-ئایفۆن ١٠٠ ملیۆن داگرتنی تێپەڕاندووە.

کۆمپانیای گەشەپێدەری فۆرتنایت دەڵێت لەو کاتەوەی کە فۆرتنایتمان لەسەر سیستەمی ئەندرۆید بڵاوکردووەتەوە، بە تەواوی لە جیهاندا گەشەی کردووە و تەنیا لە ماوەی ٣ هەفتەدا ١٥ ملیۆن داگرتنی هەبووە کە یاریکەران یاریەکەیان بە شێوەی APK داگرتووە.

کۆمپانیای گەشەپێدەری فۆرتنایت باس لە کێشەیەکیش دەکات دەربارەی یارییەکەی لە سیستەمی ئەندرۆید ئەویش دەنگ و باسی فایلەکانی یارییەکەیە. وەک دەزانین یارییەکە بە شێوەی APK لەسەر ئەندرۆید بڵاوبووەتەوە و زۆرێکیش لە ماڵپەڕەکان ئامادە نین فۆرتانیت لەسەر ماڵپەڕەکەیان بڵاوبکەنەوە بە بیانووی ئەوەی سەلامەت نییە چونکە لە کۆگای گووگڵ پلەی بڵاونەبووەتەوە. بەڵام کۆمپانیاکە هەوڵی داوە کێشەکە لەگەڵ ماڵپەڕەکان چارەسەر بکات.

بۆچونی تۆ