چۆنییەتی
9, ئهیلول 2018
چۆن ڕێگە لە گووگڵ بگرین شوێنی جوگرافیمان تۆمار بکات؟

لە نوێترین ڕاپۆرتدا کە دڵنیایی دەدات لەوەی تەنانەت ئەگەر لە مۆبایلەکەماندا تایبەتمەندی تۆمارکردنی شوێنی جوگرافی بکوژێنینەوە ئەوا خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ هێشتا بەردەوامن لەسەر تۆمارکردنی ناوچەکەمان، ئەویش بەهۆی بەکارهێنانی هەندێک ڕێکخستنی تایبەت لە مۆبایلەکەماندا.
زۆربەی کات دیاریکردنی ناوچەکەمان لەلایەن گووگڵەوە دەگەڕێتەوە بۆ تایبەتمەندییەکانی گووگڵ، وەک نەخشەی گووگڵ کە یارمەتیدەری زۆرە لەگەڵ بزوێنەری گەڕانی گووگڵ کە باشترین ئەنجاممان دەداتێ بە پێی ناوچەکە. ئێستا دەتوانین ئەو ڕێکخستنانە بکوژێنینەوە کە تایبەتمەندن بە دیاریکردنی شوێنەکان.
کوژانەوەی یەکجاری ڕێکخسنی دیاریکردنی شوێنەکان لەلایەن گووگڵەوە:
- لە مۆبایلەکەتدا یان کۆمپیوتەرەکەت بڕۆ هەژماری گووگڵەکەت و پاشان بەشی My Activity.
- پاشان Acivity Controlls دەدۆزیتەوە و لەم بەشەدا Web & App Activity بکوژێنەوە، ئەویش بە کرتەکردن لە Pause.

کوژانەوەی تۆماری ناوچەکەمان لە گووگڵ:
ئەمەش ئەو بەشە ناچالاک دەکات کە مێژووی ناوچەکەمانی تێدایە. واتا مێژووی ئەو ناوچانەی کە گووگڵ دیاریکردووە. بەم هەنگاوانە:
بەمشێوەیە دیاریکردنی ناوچەکەت لە لایەن گووگڵەوە دەوەستێنیت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.