چۆنییەتی 10, ئه‌یلول 2018

چۆنیەتی داگرتنی ڤیدیۆ و وێنەکانی ستۆری واتسئاپ

دەستپێکی تایبەتمەندی ستۆری لە ئەپی سناپ چاتەوە بوو پاشان ئەپەکانی دیکەی وەک فەیسبووک و واتسئاپ و ئینستەگرام هەمان تایبەتمەندیان بۆ زیاد کرا، سەبارەت بە واتسئاپ لەوانەیە هەندێک کات ڤیدیۆیەک یاخود وێنەیەک بەلاتەوە دڵخوازبێت و بتەوێت وێنەکە یاخود ڤیدیۆکە دابگریت و لە لای خۆت بیپارێزیت، هەر بۆیەش ئەمڕۆ لەم بابەتەدا ئاشنا تۆی خوێنەر ئاشنا دەکەین بە چۆنیەتی داگرتنی وێنە و ڤیدیۆکانی واتسئاپ بۆ سەر ئامێرەکەت.

سەرەتا لە کاتی تەماشاکردنی هەر ستۆریەکی واتسئاپ ڕاستەوخۆ پێکهاتەکە دادەگیردرێت بۆ فۆڵدەرێک بە ناوی Statuses، بەڵام فۆڵدەرەکە نادیارە هەر بۆیە پێویستت بە هەر ئەپێکی بەڕێوەبردنی فایل دەبێت و دەتوانیت بۆ ئەم کارەش سوود لەم ئەپە وەربگریت (ES File Explorer)، پاش داگرتنی ئەپەکە بچۆرە نێو ئەپی واتسئاپەوە و تەماشای هەر ستۆریەک بکە کە دڵخوازە بەلاتەوە پاشان ئەپی بەڕێوەبردنی فایلەکان بکەرەوە و فۆڵدەری ئەپی واتسئاپ بدۆزەرەوە و پاشان بگەڕێ بۆ فۆڵدەرێک بە ناوی Statuses و پاشان فۆڵدەرەکە دیاریبکە و بەشی “زیاتر” یان “هەڵبژاردەکان” دابگرە و بەشی “دەرخستن” دابگرە هەتاوەکو فۆڵدەرەکە دەربکەوێت، پاش ئەم هەنگاوانە فۆڵدەرەکە بکەرەوە دەبینیت ئەو ستۆریەی تەماشات کردووە لێرەدا بوونی هەیە و دەتوانیت بیگوازیتەوە بۆ هەر شوێنێک هەتاوەکو لە دواتردا تەماشای بکەیتەوە.

سەبارەت بەو کەسانەی WhatsApp Web بەکاردەهێنن سەرەتا دەچیتە ماڵپەڕەکە WhatsApp Web پاشان بەشی Status دابگرە و هەر ڤیدیۆیەک کە دڵخوازە بەلاتەوە بیکەرەوە پاشان بەشی ڕاستی دوگمەی ماوسەکەت دابگرە و هەڵبژاردەی save video as هەڵببژێرە لە پاش ئەم هەنگاوانە ڤیدیۆکە بۆ هەر شوێنێک کە دەتەوێت بیگوازەرەوە هەتاوەکو لە دواتردا بتوانیت تەماشای بکەیتەوە.

بۆچونی تۆ