ئای ئۆ ئێس
10, ئهیلول 2018
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە بە وردی چاودێری هەژمارەکەت بکە لە ئینستەگرام

ژمارەیەک ئامڕازی زۆر هەیە بۆ شیکردنەوە و چاودێریکردنی هەژمارەکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەک تویتەر و ئینستەگرام، بەڵام دەگمەنن ئەو ئەپانەی زانیاری ورد و یاریدەدەرێکی باشن بۆ بەکارهێنەر، هەر بۆیە لەم بابەتەدا ئەپی Pro Analytics بە تۆی خوێنەر دەناسێنین کە ئامڕازێکی زۆر بەسوودە و لە زۆرینەی ئەپەکانی دیکە وردترە و بە یەکێک لە باشترین ئەپەکان دادەنرێت بۆ شیکردنەوەی خێرا و وردی هەژماری ئینستەگرامەکەت.
ئەپەکە ڕووکارێکی سادەی هەیە و لە ڕێگەیەوە خشتەیەکت پێشەکەش دەکات لە بارەی هەژمارەکەت و دەتوانیت لە ڕێگەوە بزانیت کە کام وێنەت زۆرترین بەدڵبوونی هەبووە لەگەڵ ئەو کەسانەی زیاتر تۆیان بەلاوە دڵخوازە، هەروەها هەڵدەستێت بە پیشاندانی ئەو کەسانەی کە شوێنیان کەوتوویت بەڵام ئەوان شوێن تۆ نەکەوتوون و لەگەڵ ئەو کەسانەی کە شوێن تۆ کەوتوون بەڵام تۆ شوێنیان نەکەوتوویت، لەگەڵ بوونی چەند تایبەتمەندیەکی دیکە.
ئەپەکە بە خۆڕایی بەردەستە لە کۆگای ئەپ ستۆر بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئای ئۆ ئێس (App Store).


هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.