10
ئۆتۆمبێل 10, ئه‌یلول 2018 بۆچوون

کۆمپانیای BMW تایبەتمەندی یارمەتیدەری دەنگی بۆ ئۆتۆمبێلەکانی دادەنێت

ئێستا چەندین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل هەوڵ دەدەن تەکنەلۆژیابەردەستەکانی یارمەتیدەری دەنگی بۆ ئۆتۆمبێلەکانییان بڕەخسێنن وەک یارمەتیدەری دەنگی ئەپڵ بە ناوی سیری و هەروەها ئەلێکسای ئەمەزۆن. بەڵام کۆمپانیای BMW بڕیاری داوە یارمەتیدەری دەنگی تایبەت بەخۆی هەبێت بە ناوی BMW Intelligent Personal Assistant کە لە توانایدا دەبێت یارمەتی شۆفێرەکە بدات و گفتوگۆی لەگەڵ بکات.

یارمەتیدەری دەنگی BMW بە تەواوی لە ئۆتۆمبێلەکان نوێیە و ئەزموونی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکانی BMW باشتر دەکات. ئەم یارمەتیدەرە هەمیشە چالاکە و دەتوانرێت بە Hey BMW بانگ بکرێت. دەتوانێت بە چەندین ڕێگە فەرمانەکان ئەنجام بدات وەک ڕێکخستنی سیستەمی ئۆتۆمبێلەکە. بە گشتی دێتە خێزانی یارمەتیدەرەدەستکردەکانی ئێستا کە ئێستا لە بەربڵاوترین تەکنەلۆژیاکانە. یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەم سیستەمە ئەوەیە دەتوانرێت لە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەشت کاری پێبکرێت. ئەویش لە ڕێگەی مۆبایلەزیرەکەکەتەوە، کە دەتوانێت بڵندگۆکان کۆنتڕۆڵ بکات.

یارمەتیدەری دەنگی BMW سیستەمێکی ژیری دەستکردە واتا لەلایەن کۆمپانیاکەوە دەتوانرێت باشتر بکرێت بە ناردنی نوێکردنەوە بۆ بەکارهێنەران، کە بێگوومان تایبەتمەندی نوێ بە سیستەمەکە دەبەخشێت. ئەم سیستەمە لە ساڵی داهاتوودا دەخرێتە بەردەستی شۆفێری ئۆتۆمبێلەنوێیەکانی کۆمپانیای BMW.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ