گەرمترین
11, ئەیلوول 2018
تا ئێستا کۆمپانیای هواوەی چەند مۆبایلی P20 و P20 Proـی فرۆشتووە؟

کۆمپانیای هواوەی ڕێژەی فرۆشتنی مۆبایلەکانی P20 و P20 Pro ئاشکراکرد و ڕایگەیاند ١٠ ملیۆن دانە لە هەردوو مۆبایلەکە لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوودا فرۆشراون، هۆکاری ئەم فرۆشتنەزۆرەش بۆ بوونی کامێرایەکی ناوازە دەگەڕێتەوە بە تایبەتی P20 Pro کە خاوەن ٣-هاوێنەی کامێرایە و لە هەڵسێنگەری Dxo پلەی یەکەمی بە دەستهێناوە.
بە هۆی گەیشتنی مۆبایلەکان بەم ڕێژەیە بەرپرسی وەبەرهێنەری مۆبایلەکانی هواوەی لە لێدوانێکیدا وتی: “دڵخۆشین بەوەی بەم ئەنجامە گەیشتین کە ئەویش فرۆشتنی ١٠ ملیۆن یەکە بوو لە مۆبایلەکانی P20 و P20 Pro. ئێمە دووبارە خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گەورەتر و ئاستێکی بەرزتر ئامادە دەکەین. بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی داهێنانەباشترینەکا بە بەکارهێنەرانمان.”
کۆمپانیای هواوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا سەرکەوتنێکی گەورەی لە بازاڕدا بەدەستهێناوە و لەم دواییانەشدا ڕیزبەندی دووەمی لە فرۆشتنی مۆبایلەئاستبەرزەکان لە جیهاندا گرت. کە پێشتر چجێگەی کۆمپانیای ئەپڵ بوو.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.