هەواڵ 12, ئه‌یلول 2018

سەرجەم ئەو زانیاریانەی دەتەوێت بیزانیت دەربارەی مۆبایلی OnePlus 6T

ژمارەیەک لە ڕاپۆرتە دزەپێکراوەکان نرخ و تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی OnePlus 6T کە دەبێتە نوێترین مۆبایلی کۆمپانیای وەن پڵەس لە ماوەی داهاتوودا و بە دیاریکراویش لە بەرواری 16/10/2018ـدا دەبێت، بە پێی هەواڵەکان مۆبایلەکە نرخی 569$ دۆلار دەبێت و هەڵگری ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.4 ئینچ لە جۆری AMOLED و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ سەرەڕای ئەوەش مۆبایلەکە خاوەنی چێوەیەکی تەنک دەبێت کە ئەمەش دیزاینێکی جوان دەبەخشێتە مۆبایلەکە.

تایبەتمەندی پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە ماوەی ڕابردوودا هەواڵی زۆر لە بارەوە بڵاوکرایەوە و لە ئەنجامیشدا دڵنیاکرایەوە کە مۆبایلەکە هەڵگری هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما دەبێت لە بەشی خوارەوەی ڕوونما، سەبارەت بە کامێرا مۆبایلەکە هەڵگری سێ کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە یەکێکیان بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکەشیان بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ لەگەڵ هەستەوەری Time-of Flight کە هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی وێنەی 3D، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیاکە کامێرای سێڵفی مۆبایلەکەی لە بیرنەکردووە کە ئەویش خاوەنی کامێرایەکە بە ڕوونی 25 مێگاپێکسڵ.

سەبارەت بە پڕۆسێسەر مۆبایلەکە هەڵگری هەمان پڕۆسێسەری بەکارهێنراوە لە مۆبایلی OnePlus 6ـدا ئەویش Snapdragon 845ـە لەگەڵ پڕۆسێسەری گرافیکی لە جۆری Adreno 630 و ڕامێک بە قەبارەی 8 گێگابایت و بیرگەیەک بە فراوانی 256 گێگابایت و باتریەک بە توانستی 3500 میللی ئەمپێر کە بە ڕێژەی 200 میللی ئەمپێر زیاترە لە توانستی باتری مۆبایلی OnePlus 6، سەرەڕای ئەوەش کاردەکات بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید پای 9.0 و هەروەک لە وێنەکانیشدا دیارە لەوانەیە بەردەست ببێت بە ڕەنگەکانی سوور و خۆڵەمێشی.

تاگەکان OnePlus 6T
بۆچونی تۆ