ئۆپۆ
12, ئهیلول 2018
مۆبایلی Realme 2 بە تەنها لە هیند 370.000 یەکەی لێ فرۆشراوە

کۆمپانیای ئۆپۆ لە مانگی هەشتەمی ڕابردوودا نەوەی دووەمی لە مۆبایلی Realme 2 ڕاگەیاند کە سەر بە زنجیرەی Realmeـە، مۆبایلەکە خاوەن کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێزە بە نرخێکی گونجاو کە 130 دۆلارە و لەم بابەتەوە دەتوانیت زیاتر دەربارەی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە بخوێنیتەوە (ئۆپۆ بە فەرمی مۆبایلی Realme 2ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 450 و دوو کامێراوە ڕاگەیاند).
شایەنی باسە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند کە توانیویەتی لە هیند ڕێژەی 200.000 یەکە لە مۆبایلی Realme 2 بفرۆشێت و لە ڕۆژی ڕابردووشدا ئۆپۆ ئاشکرایکرد لە هەفتەی دووەمیدا و بە تەنها لە وڵاتی هیند ڕێژەی 170.000 یەکەی لە مۆبایلەکە فرۆشتووە و بە کۆی هەردوو هەفتەکەش دەکاتە 375.000 یەکە ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزە کە کۆمپانیاکە پێی گەیشتووە بە تەنها لە وڵاتی هیند.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.