ئەپڵ
12, ئەیلوول 2018
تایبەتمەندییەکانی ئایفۆنەنوێیەکان پێش چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنیان دزەیان پێکرا

ئەم ئێوارەیە ئەپڵ کۆنگرەی گرنگی خۆی ساز دەکات بۆ ئاشکراکردن و نمایشکردنی چەند ئایفۆنێکی نوێ کە پێشبینی دەکرێت ٣ ئایفۆن بن. پێشتر وێنەی پێشبینیکراوی ئایفۆنەکان بڵاوکرایەوە بەڵام ئەمجارە ناو و تایبەتمەندییەکانی هەر ٣-ئایفۆنەکە دزەی پێکراوە کە ناوەکانییان بریتییە لە ئایفۆن XR – ئایفۆن XS – ئایفۆن Max. خوێنەری تایبەتمەندییەدزەپێکراوەکانی بن.
مۆبایلی iPhone Xr
لای چەپەوە مۆبایلی Xr دەبینرێت. قەبارەی ڕوونماکەی بریتییە لە ٦,١ ئینچ لە جۆری LCD. کە بە پارێزەری شوشەی گۆریلا ڕووپۆشکراوە. ڕوونی ئەم ڕوونمایەش ٨٢٨*١٧٩٢ پێکسڵە. لەسەر پڕۆسیسەری A12 یان A11 کار دەکات. وە کامێراکەشی یەک هاوێنەییە و لە ١٢ مێگاپێکسڵ پێکهاتووە. ڕووکاری پێشەوەشی هەمان ڕووکاری ئایفۆن Xـە.
- بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایت – ٢٥٦ گێگابایت.
- ڕامی ٣ گێگابایتە.
- نرخی لە ٧٠٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات.
مۆبایلی iPhone Xs
ئەمەیان لە ئایفۆن Xr تایبەتمەندی بەرزترە. چونکە ڕوونماکەی لە جۆری ئۆڵێدە و ڕوونی ڕوونماکەی ٢,٤٣٦*١,١٢٥ لە چوارچێوەی قەبارەیەک بە پێوانەی ٥,٨ ئینچ. واتا ڕوونماکەی بچووکترە.ئەگەریشی هەیە نۆچ لە بەشی سەرەوەیدا نەبێت.
- بیرگەی ناوەکی بە جۆرەکانی ٦٤ – ٢٥٦ – ٥١٢ گێگابایت
- ڕامی ٤ گێگابایتە
- تەنیا لەسەر جۆری پڕۆسێسەری A12 کار دەکات کە پڕۆسێسەرێکی نوێی کۆمپانیاکەیە
- نرخی لە ٩٠٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات.
مۆبایلی iPhone Xs Max
ڕوونماکەی لە ئایفۆنەکانی تر گەورەترە و گەورەترین ڕوونماش دەبێت لە مێژووی مۆبایلەکانی ئایفۆن. قەبارەکەی ٦,٥ ئینجە و ڕوونیەکەی ١,٢٤٢*٢,٦٨٨ پێکسڵە و بە نزیکەیی هاوتایە لەگەڵ Xs. ڕەنگە جیاوازی ئەم مۆبایلە تەنیا لەبەر گەورەیی ڕوونماکەی بێت.
- بیرگەی ناوەکی بە جۆرەکانی ٦٤ – ٢٥٦ – ٥١٢ گێگابایت
- ڕامی ٤ گێگابایتە
- تەنیا لەسەر جۆری پڕۆسێسەری A12 کار دەکات کە پڕۆسێسەرێکی نوێی کۆمپانیاکەیە
- نرخی لە ١,٠٠٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات.

ئەم ئێوارەیە کۆنگرەی ئەپڵ دەست پێدەکات و کەی ئای تی ئێنیش بە وێنە و بە پەخشی ڕاستەوخۆ بە تەواوی ڕووماڵی کۆنگرەکە دەکات. بینەر و خوێنەر بن.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.