ئەپ و نەرمەکاڵا
12, ئەیلوول 2018
کۆمپانیای وەن پڵەس بە هاوکاری گووگڵ لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی یاریەکی نوێن

لەو کاتەی هەمووان چاوەڕێی ڕاگەیاندنی مۆبایلی OnePlus 6Tـن کە بڕیارە لە 16/10/2018 ڕابگەیەنرێت، کۆمپانیای وەن پڵەس ڕایگەیاند لە ئێستادا بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای گووگڵ سەرقاڵی گەشەپێدانی یاریەکن بێ ئاشکراکردنی زانیاری زیاتر لە بارەی یاریەکە، کۆمپانیاکە لە ڤیدیۆیەکیدا ئاشکرای کرد کە یاری Crackables لە بەرواری 18/9/2018ـی داهاتوو بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت، سەبارەت بە یاریەکە هیچ زانیاریەکی لە بارەوە نەدراوە بەڵام لە ناوی یاریەکەوە دیارە کە پەیوەندی بە بواری هاککردنەوە هەیە.
ڤیدیۆی کۆمپانیای وەن پڵەس لە بارەی یاری Crackables:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.