ئامێرە هەمەجۆرەکان
13, ئهیلول 2018
پوختەی ڕاگەیەنراوەکانی ئەپڵ: 3 ئایفۆن و کاتژمێرێکی نوێ ڕاگەیەنران

دوێنێ بەرواری ١٢-٩ کۆمپانیای ئەپڵ کۆنگرەی گرنگی خۆی سازدا. تێیدا چەند ئایفۆنێکی نوێی نمایشکرد کە ئایفۆنەکانی Xs – Max -Xr بوون. دیارترین نوێکاری کە لەم ئایفۆنانەدا هەبوون، بوونی خێراییەکی لە ڕادەبەدەر بوون چونکە پڕۆسێسەری A12ـیان لەسەر کار دەکات. هەروەها کامێرایەکی زیرەکییان لەسەر جێگیرکراوە کە ئەمجارەیان دەتوانن لە شوێنی ڕووناکی بەرز باشترین وێنەی خۆیان پێشکەش بکەن. لێرەوە زانیاری تەواو دەربارەیان بخوێنەوە:
[su_youtube url=”https://youtu.be/9m_K2Yg7wGQ”]
کاتژمێری نوێی Apple Watch Series 4:

جگە لە ئایفۆن، ئەپڵ کاتژمێری زبجیرەی چوارەمی خۆی ڕاگەیاند. دیزاینێکی نوێی هەیە و لە کاتژمێرەکانی دیکە گەورەترە. دیزاینی لایەکان چەماوەیە و هەستەوەرەکانی پێوانی دڵ و پێوانەکانی دیکەی باشترکراوە و ڕۆژانە چالاکییەکانت بە شێوەیەکی خۆکارانە دەپێوێت و تۆمار دەکات. ئەمجارە ڕووکاری سیستەمی کاتژمێرەکە زۆرترین زانیاری تێدا کۆبووەتەوە کە هەر پەنجەرەیەک زانیاری جیای تێدایە کە بەکارهێنەر دواناخات.
- هەڵگری پڕۆسێسەری نوێی S4 کە بە تەواوی لە سلیکۆن پێکهاتووە
جگە لەوەی بەم کاتژمێرە هەمیشە لە پەیوەندیدا دەمێنیتەوە. دەتوانیت تەلەفۆن بکەیت و نامە بنێریت چونکە تۆڕی پەیوەندی سەربەخۆی تێدا جێگیرە و سیم کارد لە خۆ دەگرێت. ئەوەشی دەربارەی تایبەتمەندییەکانی دیکەیە، بوونی بڵندگۆیەکی بەهێزە کە ٥٠٪ لە نەوەی پێش خۆی دەنگی بەرزترە.
- نرخی لە ٤٠٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات.


محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.