گەرمترین 13, ئه‌یلول 2018

هواوەی بۆ ئەپڵ: سوپاس کە واتان کرد لە مانگی 10 ببینە پاڵەوانی ڕاستەقینە

دوای ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلەکانی Xs و Xs Max و Xrی نمایشکرد، ئەپڵ لەم بەرهەمانەیدا قەبارە و تایبەتمەندی و نرخی جیاوازی هەبوو. بەڵام هەندێک تانەی ئەوە دەدەن کە نوێکارییەکی بەرچاو نەکرا وەک ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوو کراوە. هەر لە دوای ئەم ڕاگەیەنراوانە، کۆمپانیای هواوەی کاتی کۆنگرەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەت داهاتووی خۆی ئاشکراکرد.

هواوەی لە ڕۆژی ١٦ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ نوێترین بەرهەمی خۆی کە مۆبایلێکە نمایش دەکات. پەیامێکیش ئاڕاستەی ئەپڵ دەکات و دەڵێت: سوپاس بۆ ئەوەی هێشتتان ببینە پاڵەوانێکی ڕاستەقینە. مەبەست لەم پەیامەی هواوەی ئەوەیە، بەرهەمەکانی ئەپڵ لە ئاست بەرهەمەکانی مانگی ١٠ی هواوەی نابن و هواوەی لەم ساڵدا دەبێتە پاڵەوانی مۆبایلەکان. جەنگی ساردی بازاڕی مۆبایلەکان بەردەوامە ئەویش بە تایبەتی لە نێوان کۆمپانیاکانی هواوەی و سامسۆنگ و ئەپڵ.

بۆچونی تۆ