ئەپڵ

ئەپڵ بەرهەمهێنانی iPhone X و iPhone 6S و iPhone SE ڕادەگرێت

وەک دەزانین دوو ڕۆژ لەمەوبەر کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەی خۆیدا لە هۆڵی ستیڤ جۆبس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا سێ جۆری تری لە نەوەی ئایفۆن ئێکس ڕاگەیاند. ئەوانیش بریتی بوون لە ئایفۆن ( iPhone XS و iPhone XS Max و iPhone XR).

شایەنی باسە، هەر لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەی، ئەپڵ ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی (iPhone X و iPhone 6S و iPhone SE) ڕادەگرێت، دەگوترێت ئەم هەنگاوەی ئەپڵ لە ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی iPhone X بۆ پێدانی هەلی زیاترە بە iPhone XS کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند، بۆئەوەی ئایفۆن ئێکس کاریگەری لەسەر فرۆشی ئایفۆنە نوێیەکە نەبێت. هەروەک لە هەمان کاتدا ئەپڵ بەرهەمهێنانی هەریەک لە مۆبایلەکانی iPhone 6S و iPhone SEـیش ڕادەگرێت تا کاریگەری نەبێت لەسەر فرۆشی مۆبایلە تایبەتمەند نزمەکەی کە ناوی iPhone XRـە.

لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیای ئەپڵ بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی هەریەکە لە iPhone 7 و iPhone 7 Plus و iPhone 8 و iPhone 8 Plus شانبەشانی سێ ئایفۆنە نوێیەکە. ئەم هەنگاوەی ئەپڵ سەرەتای کۆتایهێنانە بە نەوەی ئایفۆنە ڕوونما بچوکەکان، هەروەک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریە خراپەکانی سەر قازانجی کۆمپانیاکەیە.

سەرچاوە :

Electrony

14 ئه‌یلول، 2018