مۆبایل و تابلێت

بۆچی ناتوانین لە یابان و کۆریا کامێرای مۆبایلەکان لە کاتی وێنەگرتن بێ دەنگ بکەین؟

ئەو مۆبایلە زیرەکانەی کە بۆ هەردوو وڵاتی کۆریای باشوور و یابان دروست دەکرێن و دەفرۆشرێن جۆرێک گونجاندن و تایبەتمەندیان تێدایە کە تایبەتن بەو دوو وڵاتە. وەنەبێت مەبەستمان بێت پارچە یان شتێکی زیادەیان لەگەڵ بێت، نەخێر بەڵکو تایبەتمەندی بێدەنگ کردنی دەنگی مۆبایل لەو مۆبایلانەدا نیە لەکاتی وێنەگرتندا، کە بۆ بازاڕەکانی ئەو دوو وڵاتە دروست دەکرێن، ئەمەش تەنها ئامانج لێی پاراستنی تایبەتمەندی کەسی بەکارهێنەرانە.

لەو کاتەوەی ئایفۆن 3GS لە بازاڕەکانی یاباندا لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوبوەتەوە، نەتوانراوە هیچ مۆبایلێک کامێراکەی لەکاتی وێنەگرتندا بێدەنگ بکرێت تەنانەت ناتوانرێ وێنەی ڕوونمای بە بێدەنگی بگیرێت ئەگەر مۆبایلەکەش لەسەر دۆخی بێدەنگ بونیش بێت.

ئەو کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٠ لەگەڵ دەرکەوتنی مۆبایلی Keyocra vp-210 کە هەڵگری کامێرایەک بوو بە ڕوونی ٠.١١ میگاپێکسڵ و دەتونرا ڕاستەوخۆ لە ڕێکەی تایبەتمەندیەک کە تێیدا بوو بە ئیمەیڵ وێنەکان بنێردرێن.

لەو کاتە بەدواوە کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان ناچاربوون ئەو مۆبایلانەی بۆ ئەو دوو وڵاتە دروست دەکرێن نەتوانرێت لەهیچ دۆخێکدا بێدەنگ بکرێن، دواجار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاگادارکردنەوەی هاونیشتمانیان لە کامێرای مۆبایلەکان دەستی پێکرد کە بەیەکێک لە هۆکارەکانی بەزاندنی سنوری تایبەتمەندیە کەسیەکان دادەندرا. دەرئەنجام وای لێهات کۆمپانیاکان داوایان لە بەرهەمهێنەرانی کامێرای مۆبایلە زیرەکەکان کرد تایبەتمەندی بێدەنگ کردنی کامێرای مۆبایلەکان بۆ ئەو دوو وڵاتە دانەنرێت و دەنگێکی بەرز بۆ گرتنی وێنە دابنرێت و نەتوانرێت بێدەنگ بکرێت. هەرچەندە هیچ یاسایەک نیە لەو وڵاتانە تا کۆمپانیاکان بەو کارە ناچار بکات بەڵام کۆمپانیاکان نایانەوێت ڕووبەڕووی داوای یاسای بەکارهێنەران ببنەوە.

جێگەی باسە، ڕۆژنامەی The Japan لە ساڵی ٢٠١٣ بە چری تیشکی خستە سەر ئەو باسە و ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوەی کۆمپانیاکان نەیتوانیوە ببێتە هۆی پاراستنی تایبەتمەندیە کەسیەکان بەڵکو ساڵانە ڕێژەکەی ڕووی لەبەرزبونەوە کردوە بە ڕێژەی ٢٤%. شایەنی ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠٠٧ لە داواکاریە یاساییەکانی بەکارهێنانی کامێرا لە سیخوڕی کردن بەسەر خەڵکدا ٦٠% بەهۆی کامێرای مۆبایلە زیرەکەکانەوە بووە.

سەرچاوە:

14 ئه‌یلول، 2018