مۆبایل و تابلێت
15, ئهیلول 2018
کۆمپانیای Razer لە مانگی داهاتوو نەوەی نوێی Razer Phone ڕادەگەیەنێت

بێگومان چەند ساڵێک لەمەوبەر بیرۆکەی دروستکردنی مۆبایلە لەلایەن کۆمپانیای ڕەیزەرەوە شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو، بەڵام ساڵی پار بە سەرسوڕمانییەوە رەیزەر یەکەم مۆبایلی خۆی بەناوی Razer Phone بە ڕوونمایەکی ئاست بەرز و توانستێکی بەهێزەوە نمایشکرد. ئەوەتا ڕەیزەر بەردەوامە و بانگهێشتنامەی ڕەوانەی میدیاکان کردووە بۆ ڕووداوی مانگی داهاتوو، کە لە ١٠\١٠\٢٠١٨ بەڕێوە دەچێت و نەوەی دووەمی مۆبایلە ئاست بەرزەکەیان ڕادەگەیەنن.
ئەمەی خوارەوە خشتەی بەڕێوەچوونی ڕووداوەکەیە:

بێگومان بە سەیرکردنی ئەو وێنەیەی سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو چواردەورە سەوزە لەلای ڕاستەوە دەرچوونی تێدایە و ئاماژەیە بۆ دوگمەکانی بەرز و نزمکردنی دەنگ، کە بێگومان بە ئاسانی پێمان دەڵێت مۆبایلێکی نوێی ڕەیزەر بەرێوەیە.
جێگەی باسە، هەفتەی ڕابردوو وێنەیەک دەرکەوت گوایە Razer Phone 2 بێت، بەڵام لەڕاستیدا شێوەی هەر لە نەوەی یەکەم دەچێت و زۆر جێگەی دڵنیایی نییە. کەواتە با بوەستین تا ١٠\١٠ و بە فەرمی مۆبایلە نوێکەی ڕەیزەر ببینین.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!