10
گووگڵ 15, ئه‌یلول 2018

گووگڵ لە ساڵی داهاتوو خزمەتگوزاری Inbox By Gmail کۆتایی پێ دەهێنێت

گووگڵ خزمەتگوزاری Inbox By Gmail ڕاگەیاند بە مەبەستی باشترکردنی جیمەیڵ، بەڵام وەکو جێگرەوەیەک بۆ جێمەیڵ نەبێت. بەڵکو بۆ ئەوە بوو کە ئەم خزمەتگوزارییە ڕێگە بە بەکارهێنەران بدات تایبەتمەندییە نوێیەکان ڕاستەوخۆ تاقیبکەنەوە.

بە کورتی Inbox By Gmail بریتی بوو لە وەشانێکی سوکەڵە بۆ جێمەیڵ، کە زیاتر جەختی لەسەر گرنگترین شتەکان دەکردەوە و لەلایەکی تریشەوە هەندێک تایبەتمەندی هەبوو کە لە جیمەیڵ بەردەست نەبوو. بەڵام دوای نوێکارییەکەی مانگی ٤ـی ئەمساڵ بۆ جیمەیڵ، وایکرد بەکارهێنەران بیرلەوە بکەنەوە کە گووگڵ کۆتایی بە Inbox By Gmail بهێنێت، چونکە گشت تایبەتمەندییەکانی Inbox By Gmail لەو نوێکارییەوە بۆ جیمەیڵ زیادکرا.

بەم بۆنەیەوە، گووگڵ لە لێدوانێکیاندا بۆ پێگەی The Verge دووپاتیان کردۆتەوە کە لە مانگی ٣ی ساڵی داهاتوو واتە ٢٠١٩، کۆتایی بە خزمەتگوزاری Inbox By Gmail دەهێنن.

هەرگیز Inbox By Gmail بەکارهێناوە؟ ئەگەر بەکارتهێناوە چۆنبووە بەلاتەوە؟

سەرچاوە :
تاگەکان google
بۆچونی تۆ