ئای ئۆ ئێس
15, ئهیلول 2018
ئەپی زانینی سەرپێچی ئۆتۆمۆبیل بۆ ئای ئۆ ئێس وەشێندرا + بۆ ئەندرۆیدیش دابگرە

سەرپێچی یان غرامات بە عەرەبی؛ ئەپێکی تایبەتە بە زانینی سەرپێچی ئۆتۆمۆبیل بۆ زۆرینەی شارەکانی عێراق بە کوردستانیشەوە. ئەم ئەپە پێشتر بۆ ئەندرۆید بەردەست کراوە، خۆشبەختانە ئەمڕۆ هەمان ئەپ بۆ ئای ئۆ ئێسش بەردەست کرا.
بە کورتی، ئەم ئەپە بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ئەو سەرپێچیانەیە کە کردوەتە بە ئۆتۆمبیلەکەت وەک خێرا ڕۆیشتن یان ڕاگرتن لە شووێنی ڕێگە پێنەدراو، وە هەروەها گشت سەرپێچییەکانی تر.
ئەم ئەپە ڕوکارێکی سادەی هەیە دەتوانیت زانیاری سەرپێچی بۆ ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە وەربگریت (تايبهت ( خصوصي ) – فحص مؤقت – کرێ ( أجرة ) – بارهەڵگر ( حمل ) – کشتوکاڵ ( زراعية ) – بیناسازی ( أنشائية ) – ماتۆڕ سکل ( دراجات ) – حكومي ) بۆ بۆ هەمو پاریزگاکانی کوردستان و عێراق.
(سلێمانی، هەولێر، دهۆک، كركوك، بغداد، نينوي، بابل، بصرة، صلاح الدين، ديالى، الانبار، كربلاء، النجف، القادسية، المثنى، واسط، ميسان، ذي قار)
وەکو ستافی کەی ئای تی ئێن دەستخۆشی لە گەشەپێدەری ئەم ئەپە دەکەین لە پای خزمەتیان بە تەواوی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی بە ئاسانی سەرپێچییەکانیان لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە بزانن.
تێبینی: بۆ دەستکەوتنی زانیارییەکان پشت بە هەر چوار سایتی هاتوچۆی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و عێراق بەستراوە.
لینکی ئەپەکە لە ئەپ ستۆر بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد، کرتە بکە بۆ داگرتن
لینکی ئەپەکە لە پلەی ستۆر بۆ ئەندرۆید، کرتە بکە بۆ داگرتن
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!