ئەپڵ
15, ئهیلول 2018
ئەپڵ نرخی گۆڕینی پاتری مۆبایلەکانی ئایفۆن لە دەستپێکی ساڵی داهاتووە بەرز دەکاتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک لە ئایفۆنە نوێیەکانی ڕاگەیاند بە شێوەیەک نرخی مۆبایلی iPhone XR لە 749 دۆلارەوە دەست پێ دەکات کە ئەویش کەمترین نرخیەتی بە بەراورد بە هەریەک لە iPhone XS و iPhone XS Max، لە هەمان کاتیشدا زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەپڵ هەوڵ دەدەن ئایفۆنە کۆنەکانیان بەکاربهێنن ئەمەش هەتاوەکو کەمترین تێچووی هەبێت، بەڵام ئەگەر بتەوێت دووبارە ئایفۆنە نوێیەکەت بژیێنیتەوە ئەوا گۆڕینی باتری لەوانەیە بۆ ئەم کارە یارمەتیت بدات ئەگەریش هەتاوەکو ئێستا سوودمەند نەبوویت لە پڕۆگرامی گۆڕینی باتری لە لایەن ئەپڵەوە ئەوا ئێستا پێویستە لەسەرت خێرا بکەیت چونکە کۆمپانیای ناوبراو لە دەستپێکی ساڵی 2019ـەوە نرخی گۆڕینی باتریەکانی ئایفۆن بەرز دەکاتەوە.
لە ئێستادا ئەپڵ هەڵدەستێت بە گۆڕینی باتری ئایفۆنە کۆنەکان بە نرخی 29 دۆلار، بەڵام لە بەرواری 1/1/2018ـەوە نرخیان بەرز دەبێتەوە بە شێوەیەک پێویستە لەسەرت نرخی 49 دۆلار بدەیت پێچەوانەی مۆبایلی ئایفۆن X کە پێویستە زیاتر لە 69 دۆلار بدەیت بۆ گۆڕینی باتریەکەت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.