ئافتەر ئیفێکتس 15, ئه‌یلول 2018

ئەدۆبی نوێکردنەوەی بۆ هەریەکە لە Premiere Pro و After Effects و Character Animator و Audition ڕاگەیاند

پێش ئەوەی کۆنگرەی International Broadcasting 2018 بە فەرمی بەڕێوەبچێت، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەدۆبی وردەکاری نوێکردنەوەی بۆ هەریەک لە Premiere Pro و After Effects و Character Animator و Audition بڵاوکردەوە.

لە ئەدۆبی پریمیێردا، کە ئەپێکی پێشکەوتووە بۆ کاری مۆنتاژ و دەستکاریکردنی ڤیدیۆ، تایبەتمەندی Motion Graphics templates و پشتگیریکردن لە ئینفۆگرافیک کە تەنها بە ڕاکێشن و دانانی فایلێکی Excel بۆ ناو بەشی Motion Graphics دروست دەبێت.

چەند بەشێکی گرنگ بۆ بەشی دەنگ زیادکراون لە ناو پریمیێر پڕۆ لەوانە Reduce Noise و Reduce Reverb، هەروەک بۆ بەشی دەستکاریکردنی ڕەنگیش هەندێک شتی نوێ زیادکراوە بۆ نمونە Selective Color Grading بۆ پەنجەرەی Lumetri color.

[su_youtube url=”https://youtu.be/wgcn1qi2p_s?list=PLD8AMy73ZVxX8obvAFEmUUeqT4fVAToVz”]

ئەدۆبی ئافتەر ئیفێکیست، کە ئەپێکی پێشکەوتووە و بۆ کاری مۆشن گرافیک بەکاردەهێندرێت، ئاسان گۆڕینی فۆنت و هەروەها بەشی فێربوونی بۆ ئەو کەسانەی کە تازەن لەم ئەپە بۆ زیادکراوە. هەروەک ئامرازی پێشکەوتوو بۆ Puppet زیادکراون. ئەمانە و زیادکراوەی نوێی Mocha و پشتگیری لە VR 180 و H.264 و HEVC لەسەر سیستەمی ماک. هەروەک توانستی جێبەجێکردن بۆ کۆمەڵێک کاریگەری وەکو Fill و Curves و Exposure و Noise باشترکراوە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/BxNH3tYoYUs?list=PLD8AMy73ZVxX8obvAFEmUUeqT4fVAToVz”]

ئەدۆبی ئۆدیشن کاریگەری DeReverb و DeNoise بۆ زیادکراوە، کە کاریان لابردنی ژاوەژاوە لە پاشبنەمای دەنگەکان و هەروەک پشتگیری بۆ دەستکاری ڕاستەوخۆ بۆ هەریەک لەو کاریگەریانە و نوێکردنەوەی multitrack و چەندان شتی تریش …

[su_youtube url=”https://youtu.be/97nPKKIduBQ?list=PLD8AMy73ZVxX8obvAFEmUUeqT4fVAToVz”]

ئەدۆبی کاراکتەر ئەنیمەیتەر تایبەتمەندی Characterizer بۆ زیادکراوە، کە تایبەتمەندیەکە پێشتر لە کۆنگرەی Adobe Max نمایشکرا. ئەو تایبەتمەندییە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە هاوردەکردنی بەرهەمی هونەری بۆ ناو کاراکتەر ئەنیمەیتەر و پاشان تۆمارکردنی وشە و دەربڕینی دەموچاو بۆ ئەوەی کاراکتەرێکی تەواو نوێ دروست ببێت.

هەروەک تایبەتمەندی دووبارە بەکارهێنانەوەی دەربڕینە دەموچاوییەکانیشی بۆ زیادکراوە، وە هەروەها بوونی Magnets بۆ ڕێگەدان بە کارلێکی Puppets لەگەڵ تەنەکان. ئەمە جگە لەوەی کە شێوەی پیاسەکردن و جوڵەکانی لاشەش باشترکراون.

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=p3EPzlFX3es&feature=youtu.be&list=PLD8AMy73ZVxX8obvAFEmUUeqT4fVAToVz”]

جێگەی باسە، ئەدۆبی پلانی وایە ئەم نوێکردنەوانەی کە لەسەرەوە باسکران لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست بکات. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی ئەدۆبی بکەن.

سەرچاوە :
تاگەکان Adobe
بۆچونی تۆ