هەواڵ 16, ئه‌یلول 2018

هواوەی کاردەکات لەسەر دوو مۆبایلی نوێ بە ڕوونمای قەبارە 7.12 ئینج و پاتریەکی زەبەلاحەوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تایبەتمەندی دوو مۆبایلی نوێی کۆمپانیای هواوەی ئاشکرابوون یەکێکیان خاوەنی ڕوونمایەکە بە قەبارەی 7.12 ئینچ لەگەڵ باتریەک بە توانستی 4900 میللی ئەمپێر، پێشبینیش دەکرێت مۆبایلەکە بەشێک بێت لە زنجیرەی مۆبایلەکانی نۆڤا، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی مۆبایلەکە ئەوا هەڵگری ڕوونمایەک دەبێت بە ڕوونی 1080 × 2244 لەگەڵ نۆچێک لە بەشی سەرەوەیدا و ڕامێک بە قەبارەی 4 گێگابایت و بیرگەیەک بە فراوانی 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکی microSDـیەوە زیاد بکرێت، لە بارەی کامێراوە لەوانەیە هەڵگری دوو کامێرا بێت لە بەشی پشتەوە بە ڕوونی 16+2 مێگاپێکسڵ و لە بەشی پێشەوەش کامێرایەک بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ.

سەبارەت بە مۆبایلی دووەم پێشبینی دەکرێت Y9 جۆری 2019 یان Y10 بێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری ڕوونمایەک دەبێت بە 6.5 ئینچ و بە ڕوونی 1080 × 2340 پێکسڵ لەگەڵ باتریەک بە توانستێکی گەورە کە دەگاتە 3900 میللی ئەمپێر و پڕۆسێسەرێک لە جۆری Snapdragon 710 بە خێراییەک کە دەگاتە 2.2 گێگاهێرتز، سەرەڕای ئەوەش خاوەنی ڕامێک دەبێت بە فراوانی 4 یان 6 گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەک بە فراوانی 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکی microSDـەوە، سەبارەت بە کامێرا هەڵگری دوو کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە بە ڕوونی 20+2 مێگاپێکسڵ و لە بەشی پێشەوەش کامێرایەک بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ.

بۆچونی تۆ