هەواڵ
16, ئهیلول 2018
کۆمپانیای Polar هەردوو کاتژمێری Vantage V و Vantage Mـی تایبەت بە وەرزشوانان ڕاگەیاند

کۆمپانیای Polar لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی هەریەک لە کاتژمێرەکانی Vantage V و Vantage M، کاتژمێرەکانیش تایبەت دروستکراون بۆ وەرزشوانان هەتاوەکو چاودێری چالاکیەکان و ژمارەی لێدانەکانی دڵی بەکارهێنەر بکات بە بەردەوامی، جۆری یەکەمی کاتژمێرە زیرەکەکە ناوی Vantage Vـە و لە ڕووی نرخەوە گرانترینیانە کە دەگاتە 500$ دۆلار بە نزیکی و هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێز و نایابە و لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری پاتریەکە بە توانستێکی بەهێز کە بەرگەی 40 کاتژمێر لە بەکارھێنان دەگرێت، سەرەڕای ئەوەش خاوەنی دیزاینێکە بۆ پشگیری کردن لە بەکارهێنەر لە کاتی خوێندنەوەدا و دەتوانێت چاودێری لێدانەکانی دڵ بکات بە شێوەیەکی ورد.
هەردوو کاتژمێرەکە پشتگیری لە تایبەتمەندی GPS دەکەن ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کۆمپانیای ناوبراو پشتگیری لە هێڵەکانی LTE ناکات، کاتژمێری Vantage V خاوەنی ڕوونمایەکە بە قەبارەی 1.2 ئینج و بە ڕوونی 240×240 پێکسڵ و توانای بەرگەگرتنی هەیە لە دژی ئاو و لە کاتی دەستپێکردنت بۆ وەرزش هەڵدەستێت بە کوژاندنەوەی ڕوونما هەتاوەکو کەمترین وزە بەکاربهێنرێت لە لایەن کاتژمێرەکەوە و بەردەستە بە ڕەنگەکانی سپی و ڕەش و پرتەقاڵی.

جۆری دووەمی کاتژمێرەکە ناوی Vantage Mـە و نرخی نزیکی 280$ دۆلار دەبێت و خاوەنی هەمان تایبەتمەندیەکانی کاتژمێری پێشووە لە چاودێریکردنی بەکارهێنەر لە کاتی چالاکی ڕۆژانەی یاخود لە کاتی وەرزشدا بەڵام ئەم کاتژمێرەیان پشتگیری لە recovery mode ناکات بە پێچەوانەی Vantage V، لە ئێستاشدا هەردوو کاتژمێرەکە لەسەر پەڕەی فەرمی کۆمپانیا بەردەستن و لە مانگی دەیەمی ئەمساڵەوە دەست دەکرێت بە فرۆشتنیان.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.