10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 16, ئه‌یلول 2018 بۆچوون

هەندێک کۆدی زمانی CSS دەبێتە هۆی لەکارکەوتن و هەڵکردنەوەی مۆبایلی ئایفۆن

لێکۆڵەرەوانی هێرش و ئاسایشی ئەلکترۆنی کێشەیەکییان لە سیستەمی ئایفۆن دۆزیوەتەوە کە بەهۆی چەند کۆدێکی زمانی CSSی وێبەوە لەکار دەکەوێت و دەبێتە هۆی دووبارە هەڵکردنەوەی مۆبایلەکە. هەروەک لە هەژمارێکی تویتەرەوە پێشان دەدرێت، بەهۆ کردنەوەی لینکێکی کۆدی CSS دەستبەجێ دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەکە لە ئایفۆندا.

هۆکاری ئەم کێشەیە بۆ وێبگەڕی تایبەتی سیستەمی iOS دەگەڕێتەوە کە وێبگەڕێکی سەرەکییە بۆ هەموو ئەپەکانی سیستەمەکە. بە پشتبەستن بە وتەکانی لێکۆڵەرەوەکە کە بۆ پێگەی تێک کڕەنش لێدوانیداوە، هۆکاری کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی بڕێکی زۆری ئێڵێمێنت (لە زمانی CSS) لە CSSـدا، کە هەموو سەرچاوەکانی سیستەمەکە کار پێدەکات و کاریگەریەکەشی لەکارکەوتن و دووبارەهەڵکردنەوەی ئایفۆنەکانە.

  • ئەم کێشەکەیە تەنیا مۆبایلەکانی ئایفۆنی نەگرتووەتەوە بەڵکو لەسەر ئامێرەکانی ماکی کۆمپانیای ئەپڵ بە هەمان شێوە تووشی کێشەکە هاتوون.

لە کاتی پەیوەندیکردنی لێکۆڵەرەوەکە بە کۆمپانیای ئەپڵەوە، ئەپڵ ڕایگەیاندووە گرنگی بە کێشەکە دەدەین بەڵام بە شێوەیەکی گشتی جێی مەترسی نییە و زانیارییەکان سەلامەت دەبن.

بۆچونی تۆ