هەواڵ
23, تشرینی یەکەم 2012
کۆنگرەی ئەپڵ ڕاستەوخۆ گوازرایەوە و لێرەوە دەتوانیت بیبینیتەوە!

ئەمشەو کاتژمێر ٨ بەکاتی کوردستان ئەپڵ کۆنگرەی خۆی دەست پێکرد و بە بەرهەمە ناوازەکانی هاندەرانی سەرسامکرد و ئێمەش زۆر بەخۆشحاڵییەوە کۆنگرەکەمان گواستەوە و چەند بینەرێکی خۆشەویست لەگەڵمان بوون. شایەنی باسە ئەم شەو ئەپڵ ئەم بەرهەمانەی ڕاگەیاند؛ ماک بووک پڕۆ ١٣ ئینج ڕێتینا و مینی ماک و نەوەب نوێی ئای ماک و نەوەی چوارەمی ئایپاد و ئایپاد مینی! کە دەتوانم بڵێم لە ئیستادا ئامێرەکانی ئەپڵ هەموویان لە دوایین وەشانیاندان و لە بازاڕیشدا کێبەرکێیانە!
تۆی بەڕێز گەر کۆنگرەکەت لەدەست چووە لەم لینکەوە دەتوانیت بیبینیتەوە:
http://kitn.net/babat/3628
تا کۆنگرەیەکی تر و گواستنەوەیەکی تری ڕاستەوخۆ ڕێزی هەردوو برا چکۆڵەتان سەردار و مەنصوڕ قبوڵ بفەرموون و هەر سەرفرازبن!