سامسۆنگ

DJ KOH: چاوەڕوانی Galaxy S10 بن بە گۆڕانکاری بەرچاو و ڕەنگی نوێوە

کێبەرکێی نێوان کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان بەردەوام لە زیادبووندایە و هەر یەک بۆ خۆی لە هەوڵی ڕاکێشانی سەرنج و زیادکردنی بەکارهێنەران دایە، ئەمەش بە زیادکردنی گۆڕانکاری و داهێنان و تایبەتمەندی نوێ لە بەرهەمەکانیان. لەو چوارچێوەیەشدا سامسۆنگ پلانێکی نوێ و گەورەی بۆ نوێترین بەرهەمی ساڵی داهاتووی ئامادەکردووە، کە گالەکسی ئێس ١٠ یە.

بەگوێرەی لێدوانی DJ Koh بۆ کەناڵەکانی راگەیاندنی وڵاتی چین، کە لە پێگەی کۆمەڵایەتی Weibo بەم دواییانە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: کە گالەکسی ئێس ١٠ بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری بڵاودەکاتەوە، کە خۆی لە دیزاین و ڕەنگی نوێ دەبینێتەوە. ئەمەش بە پشت بەستن بە خولی بەرهەمهێنانی سامسۆنگ بۆ گالەکسی کە هەر دوو ساڵێک گۆڕانکاری لە دیزایینی گالەکسیدا کردووە، هەروەک سەرەتای گۆڕانکاری لە شێوە و دیزایندا لە گالەکسی ئێس ٨ دا کرد و پاشان هەمان شتی لە گالەکسی ئێس ٩ بەکارهێنایەوە، بۆیە شتێکی چاوەڕوانکراوە کە گالەکسی ئێس ١٠ گۆرانکاری لە دیزاینیدا بکرێت و بە ڕەنگی جیاواز بڵاوبکرێتەوە.

هەندێک لە پێشبینیەکانی تر ڕایان وایە سامسۆنگ گۆڕانکاری لە هێمای بازرگانی Galaxy S بکات، بەڵام تەنها پێشبینیە و ڕەنگە نەوەی داهاتووی گالەکسی هەمان هێما و ناوی بازرگانی هەبێت کە Galaxy S10 یە. بە دڵنیاییەوە پێشبینی و دزەپێکردنی زانیاریەکان لە بڵاوبوونەوە ناوەستن و گەورە کۆمپانیاکەی کۆریا پێویستی بە بازاڕ و فرۆشێکی گەورەترە بۆ Galaxy S10، تا بتوانێت ڕێژەی فرۆشی زیادبکات و لە کێبەرکێی بازری مۆبایلە هۆشمەندەکان بەردەوام بێت و لە ئاستێکی باشدا بمێنێتەوە.

سەرچاوە:

16 ئه‌یلول، 2018