ڕاپۆرت و توێژینەوەکان

یاری فۆرتنایت یەکێکە لە دیارتین هۆکارەکانی جیابوونەوەی هاوسەران

یاری فۆرتنایت لە لایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە لە ماوەی ڕابردوودا باسێکی زۆری لە بارەوە دەکرا، کە وا دیارە بووەتە یەکێک لەو یاریانەی کە گەنجان پێوەی ئالودەبوون بە شێوەیەک کاریگەریەکانی هاوشێوەی کاریگەری ماددە هۆشبەرەکانە، لە ئێستاشدا وا دیارە بووەتە هۆی جیابوونەوەی هاوسەران و کۆتایی پێ هێنانی پەیوەندیەکان لەم بارەیەشەوە ماڵپەڕی Divorce Onlineـی بەریتانی تایبەت بە پێشکەشکردنی زانیاری و خزمەتگوزاری بۆ ئەو کەسانەی هەڵدەستن بە کۆتایی هێنان بە ژیانی هاوسەرگیری ئاماژەی بەوەداوە کە لە زیاتر لە 200 حاڵەتی لێکجیابوونەوە هۆکارەکەی یاری فۆرتنایت بووە ئەمەش لە مانگی یەکەمی ساڵی 2018ـەوە.

وتەبێژی کۆمپانیاکەش ئاماژەی بەوەدا زیاتر ئالودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و خواردنەوە کحولیەکان هۆکاری داڕمانی پەیوەندیەکان بوون بەڵام وا دیارە شۆڕشی ئەلیکترۆنی چەند جۆرێکی نوێی ئالودەبوونی بەرهەمهێناوە کە ماڵپەڕە سێکسیەکان و یاریە ڤیدیۆیەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش لەخۆدەگرێت، باشترین بەڵگەش بۆ ئەمانە ڕێژەی 5% لە 4665 حاڵەتی جیابوونەوە لە بەریتانیا هۆکارەکەی پەیوەندیدارە بە یاری فۆرتنایتەوە، ئەم ژمارانەش تەنها لە بەریتانیایە بە واتای ئەوەی یاری فۆرتنایت زیانێکی زیاتری بووە لە وڵاتانی دیکەشدا، شایەنی باسیشە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئالودەبوون بە یاریە ئەلیکترۆنیەکانی وەک یەکێک لە مەترسیدارترین هەڵسوکەوتەکان و هۆکار بۆ تێکچوونی باری تەندروستی داناوە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە بینین و گوێبیستبوون و کەم خەوی و ڕەفتاری شەڕانگێزی و خەمۆکی.

 

سەرچاوە:-

  • t-voice
  • CNET

17 ئه‌یلول، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
802