هەواڵ 17, ئه‌یلول 2018

تۆڕی کۆمەڵایەتی Path کۆتایی دەهێنێت بە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی

پاش بەردەوام بوون بۆ ماوەی 8 ساڵ تۆڕی کۆمەڵایەتی Path هەڵدەستێت بە کۆتایی هێنان بە خزمەتگوزاریەکانی و داخستنی ئەپەکەی لە مانگی دەیەمی داهاتوودا بێ ئاشکراکردنی هۆکاری ئەم بڕیارە، بەڵام دەتوانین بڵێین بە هۆکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکەیە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بیرۆکەی ئەپەکە دەستی پێ کرد بە دیاریکردنی 50 هاوڕێ پاشان بەشداری پێکردنی پێکهاتە و چالاکیەکانتە لەگەڵیان، بەڵام لە نامەیەکی سوپاسگوزاریدا کە ئاڕاستەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکە کراوە دەڵێت ” بە درێژایی گەشتەکەمان بە یەکەوە پێکەنین و گریاین، ئێستاش وا پێویستە کۆتایی بەم خزمەتگوزاریە بهێنین هەتاوەکو خزمەتتان بکەین بە بەرهەمی باشتر بەم زوانە، گەشتێکی دوور و درێژ بوو زۆر سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە خۆشیان ویستووین و پشتگیریان کردووین”

خشتەی کاتی داخستنی خزمەتگوزاریەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:-

  • 17/9 (ئەمڕۆ) ڕاگەیاندنی وەستانی خزمەتگوازریەکە
  • 1/10 وەستاندنی نوێکاریەکان لە هەردوو کۆگای گووگڵ پلەی و ئەپ ستۆر
  • 18/10 داخستنی ئەپەکە بە یەکجاری و پاش ئەمە ناتوانیت ئەپەکە بەکاربهێنیت
  • 15/11 داخستنی خزمەتگوزاری ڕاژەی پەیوەندیدار بە ئەپی Path

هەروەها کۆمپانیاکە ئاماژەشی بەوەدا کە بەکارهێنەران دەتوانن نمونەیەک لە زانیاریەکانیان دابگرن و ئەوانەشی بەشداریان کردووە هەتاوەکو خزمەگوزاری زیاتریان پێشکەش بکرێت پارەکانیان بۆ دەگێڕدرێتەوە.

تاگەکان Path
بۆچونی تۆ