ئای ئۆ ئێس
17, ئهیلول 2018
کاتی ڕاگەیاندنی iOS12 بزانە

ڕۆژی دوو شەممە لە کۆنگرەی ڕاگەیاندنی ئایفۆن ١٠ ئێس و ١٠ ئێس ماکس و ١٠ ئاڕ، ئەپڵ بە فەرمی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی iOS12ـی ڕاگەیاند، کە دەکاتە ئەمڕۆ ١٧ی ٩ی ٢٠١٨. پرسیاری زۆرمان ئاراستەکراوە کە بە ڕوونی کەی بەردەست دەبێت. بەم بۆنەیەوە لەخوارەوە خشتەی کاتی بەردەستبوونی بە گوێرەی شارەکانی جیهان دادەنێین.
بە کورتی بۆ کوردستان، ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٠٠ـی شەو بە کاتی هەولێر بەردەست دەبێت. لە خوارەوە بە وردتر خشتەی کاتەکان ببینە:

ئەمانەی خوارەوە لیستی ئامێرە پشتگیریکراوەکانن:
- iPhone XS, iPhone XS Max, iPhone XR, iPhone X, iPhone 8, iPhone 8 Plus, iPhone 7, iPhone 7 Plus, iPhone 6s, iPhone 6s Plus, iPhone 6, iPhone 6 Plus, iPhone SE, iPhone 5s
- 12.9-inch iPad Pro 2nd generation, 12.9-inch iPad Pro 1st generation, 10.5-inch iPad Pro, 9.7-inch iPad Pro, iPad Air 2, iPad Air, iPad 5th generation, iPad mini 4, iPad mini 3, iPad mini 2
- iPod Touch 6th generation
تا چەند تامەزرۆی iOS12ـن؟ کام تایبەتمەندییە بەلای ئێوەوە سەرەنج ڕاکێشترینە؟
لەم بەستەرەوە زانیاری ورد لەسەر تایبەتمەندییەکانی iOS12 بخوێنەوە…
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!