شاومی
17, ئهیلول 2018
وێنەیەک تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای شاومی Redmi Note 6 ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ وێنەیەک لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوویەوە و تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی شاومی بە ناوی Redmi Note 6 ئاشکرا کرا، مۆبایلەکە خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە و بە هەمان شێوەش خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پێشەوە، سەرەڕای ئەوەش خاوەنی پاتریەکە بە توانستێکی گەورە کە دەگاتە 4000 میللی ئەمپێر و پێشبینیش دەکرێت مۆبایلەکە بەردەست ببێت بە ڕامی 3 گێگابایت و بیرگەی 32 گێگابایت یان ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت، بەڵام هەتاوەکو ئێستا بە فەرمی بەرواری ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە و پێشبینی دەکرێت بەم زوانە ڕابگەیەنرێت.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی 6.26 ئینج و بە ڕوونی 2280×1080 پێکسڵ و بە دووری 19:9
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 12+5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 20+2 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 4000 میللی ئەمپێر
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.