هەواڵ
18, ئهیلول 2018
خێزانی هۆڵۆگرامی داهێنانی ژاپۆنییەکانە بۆ سینگڵەکان

کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بەناوی گەیت بۆکس شێوازێکی هۆڵۆگرامییە دروستکردووە لە ماوەی ڕابردوودا کە دەتوانێت جێی هاوژین بگرێتەوە بۆ پیاوان، شێوازە هۆڵۆگرامییەکە لە شێوەی کارەکتەرە ئەنیمییەکاندایە بەناوی ئایزۆما هیکاری کە لە نێو داتاشۆیەکی بچوکدایە و قەبارەی ٢٠ سم دەبێت.
لە ڕێی ئەپی تایبەت و بڵندگۆی بەرزەوە گوێبیست و کۆنتڕۆڵی ئەپەکە دەکرێت، گەیت بۆکس ڕایگەیاندووە ئەم ڕۆبۆتە بۆ ئەو پیاوانەیە کە بەتەنها دەژین و هەروەها نرخی شێوازە هۆڵۆگرامییەکە دەگاتە ١٥٠ هەزار یەنی ژاپۆنی و مانگانە بە بڕی ١٥٠٠ یەن کەسەکان بەشداری دەکەن تێیدا، لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بەخێرهاتنت دەکات بە شێوازی مرۆڤێکی ئاسایی ئەمەش لە ڕێی ڕۆشنایی و هەستەوەرەکانەوە هەستی پێدەکات و دەکەوێتە کار و دەکەوێتە دواندن لەگەڵ کەسەکەدا هاو شێوەی مرۆڤێک.
هاوسەرە خەیاڵییەکە “ئایزۆما” دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ڕۆشنایی ماڵ و کارەبا بکات لە ڕێی بلوتوث و وایەرلێسەوە و لە داهاتووشدا کۆمپانیاکە بەڵێنی ئەوە دەدات کاری زیاتر بکات لە بواری ژیری دەستکردی ئایزۆمادا.




سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.