سامسۆنگ 18, ئه‌یلول 2018

سامسۆنگ کاردەکات لەسەر مۆبایلێک بە ڕوونمای 19:9

لە ماوەی تەنها 18 مانگدا زۆرینەی کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل لە ڕوونماکانی 16:9ـەوە ڕوویان کردە بەکارهێنانی ڕوونمای 19:9 کە هەڵگری نۆچن، سەرەڕای ئەوەش بڵاوبوونەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینی بەڵام کۆمپانیای سامسۆنگ خۆی بە دوور گرت لەم جۆرە ڕوونمایانە و لە جیاتی ئەوەش ئەو ڕوونمایانەی بەکاردەهێنا کە لە جۆری Infinityـن، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلێکی نوێ دەرکەوت کە هەڵگری ناوی SM-G405Fـە لەسەر سەکۆکانی تاقیکردنەوەی مۆبایل.

دەرکەوتووە مۆبایلەکە کاردەکات بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید پای لەگەڵ ڕوونمایەک بە دووری 19:9 و بە ڕوونی 869×412 پێکسڵ، سەبارەت بە مۆبایلەکەش هیچ زانیاریەکی لە بارەوە ئاشکرا نەکراوە بەڵام ئەگەرێکی کەم هەیە کە مۆبایلی Galaxy S10 بێت ئەگەر ئەم پێشبینیە ڕاستیش بێت ئەوا بە دووری دەزانرێت کە ڕوونماکەی هەڵگری نۆچ بێت چونکە ساسۆنگ بە هەموو شێوەیەک دەیەوێت لێواری مۆبایلەکانی کەم بکاتەوە.

بۆچونی تۆ