شاومی
19, ئهیلول 2018
شاومی کاتژمێری Amazfit Vergeـی ڕاگەیاند بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێز و نرخێکی گونجاوەوە

کۆمپانیای شاومی لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی کاتژمێری Amazfit Verge لە بازاڕە چینیەکان بە نرخێکی گونجاو و کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێزەوە، کاتژمێرەکە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری AMOLED و بە قەبارەی 1.3 ئینج و بە ڕوونی 360×360 پێکسڵ و داپۆشراوە بە چینێک لە شوشەی پارێزەری Gorilla Glass 3 بۆ پاراستنی لە ڕووشان و بەرکەوتن، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی پڕۆسێسەرێکی دوو ناوکیە لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 512 مێگابایت و هەڵگری یاریدەدەری دەنگی Xiao ـیە.
هەروەها کاتژمێرە زیرەکەکە پشتگیری دەکات لە هەستەوەرێک بۆ پێوانی ڕێژەی لێدانەکانی دڵ لەگەڵ بوونی GPS و NFCـش بۆ پارەدان لە ڕێگای AliPay، سەرەڕای ئەم تایبەتمەندیانەش کاتژمێرەکە توانای بەرگەگرتنی ئاوی هەیە بە پێی پێوەری IP68 لە قوڵایی 5 پێ و بۆ ماوەی 30 خولەک، لە ئێستاشدا کاتژمێری Amazfit Verge لە بازاڕە چینیەکان بەردەستە بە نرخی 115$ دۆلار و ئەگەریش هەیە لە دواتردا بەردەست ببێت بۆ بازاڕەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.