ئەپڵ
19, ئهیلول 2018
قەبارەی ڕام و پاتری iPhone Xs و iPhone Xs Max و iPhone Xr ئاشکراکران

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ئەپڵەوە بۆ وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای چین نێردراوە، قەبارەی هەریەک لە ڕام و پاتری مۆبایلەکانی iPhone Xs و iPhone Xs Max و iPhone Xr ئاشکراکراون. ئەمانەی خوارەوە ڕێژەکانن:
- iPhone Xs: ڕامێکی ٤ گێگابایتی و پاتریەکی ٢٦٥٨ ملی ئەمپێری هەیە. مۆدیڵی ئایفۆنەکەش بریتییە لەA2100. لە ڕاستیدا، بەگوێرەی ڕێژەی ملی ئەمپێر بێت، مۆبایلی iPhone Xs پاتریەکەی کەمترە لە iPhone X کە ٢٧١٦ ملی ئەمپێرە.
- iPhone Xs Max: ڕامێکی ٤ گێگابایتی و پارتیەکی ٣١٧٤ ملی ئەمپێری هەیە. مۆدێلی ئایفۆنەکەش بریتییە لە A2140.
- iPhone XR: ڕامێکی ٣ گێگابایتی و پاتریەکی ٢٩٤٣ ملی ئەمپێری هەیە. مۆدێلی ئایفۆنەکەش بریتییە لە A2108.
شایەنی باسە، ئەپڵ دەڵێت iPhone Xs بە نیو کاتژمێر زیاتر لە iPhone X بەرگە دەگرێت، هەروەها iPhone Xs Max بە ٩٠ خولەک زیاتر لە iPhone X بەرگە دەگرێت. هەروەک iPhone XRـیش زیاتر لە ٩٠ خولەک لە iPhone 8 Plus بەرگە دەگرێت.
ئەمانەی خوارەوە بەڵگەنامەکانن کە بۆ وەزارەتی ناوبراو نێردراون:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!