10
شاومی 19, ئه‌یلول 2018

مۆبایلەکانی Mi 8 Pro و Mi 8 Lite بە فەرمی ڕاگەیاندران

شاومی بە فەرمی دوو ئەندامی تری بۆ خێزانی Mi 8 بە ناوەکانی Mi 8 Pro و Mi 8 Lite ڕاگەیاندن.

پێدەچێت مۆبایلی Mi 8 Pro ببێتە جێگرەوەی نێودەوڵەتی بۆ Mi 8 Explorer. ئەم مۆبایلە خاوەنی پەنجەمۆرە لە ژێر ڕوونماکەی و هەروەها خاوەنی قوفڵێکی ڕووکاری 3D structure Face Unlockـە لە بەشی سەرەوەی مۆبایلەکە. هەروەک ڕەنگی شین و زێڕیشی دەبێت.  مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکی ٦.١٢ ئینجە و ڕوونیەکەی ١٠٨٠x٢٢٤٨ پێکسڵە و لە جۆری ئەمۆلێدە. پڕۆسێسەری سناپدارگۆنی ٨٤٥ـی لەسەر دەبێت و بە بژاردەی ڕامی ٦ و ٨ گێگابایت بەردەست دەبێت. کامێرای پشتەوەی دوانە کامێرای ١٢ مێگاپێکسڵی (12MP f/1.8 + 12MP f/2.4) دەبێت، هەروەک کامێرای پێشەوەیشی ٢٠ مێگاپێکسڵە.

ئەمە لە کاتێکدا، مۆبایلی Mi 8 Lite ڕوونماکەی ٦.٢٦ ئینجە و لە جۆری LCDـیە. پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی ٦٦٠، دووانە کامێرای ١٢+ ٥ مێگاپێکسڵ لەسەر پشتەوەی، وە کامێرایەکی بەرزتری سێلفی بە ٢٤ مێگاپێکسڵ لەسەر ڕووی پێشەوەیەتی.

بە جیاواز لە Mi 8 Pro، مۆبایلی Mi 8 Lite خاوەنی پەنجەمۆرە لەسەر پشتەوەی. خاوەنی دوو تێکەڵە ڕەنگە لە شین و مۆر، هەروەها تێکەڵە ڕەنگی پرتەقاڵی و زەرد.

هەردوو مۆبایلەکە لە ئەمڕۆوە وەکو پێش وەختەی فرۆشتن بەردەست بوون. Mi 8 Pro بە نرخی ٤٠٠ یۆرۆ بۆ ٦ گێگابایت ڕام و ١٢٨ بیرگەی ناوخۆیی. وە ٤٥٠ یۆرۆ بۆ ٨ گێگابایت ڕام و ١٢٨ بیرگەی ناوخۆیی. لە ٢١ی ئەم مانگە بۆ ئەو کەسانە دەنێردرێت کە پێشتر تۆماریان کردووە بۆ کڕین.

مۆبایلی Mi 8 Lite بە ١٧٥ یۆرۆ بۆ ڕام ٤ گێگابایت و بیرگەی ٦٤ گێگابایت، هەروەها ٢١٠ یۆرۆ بۆ ڕامی ٦ و بیرگەی ناوخۆیی ٦٤ گێگابایت و ٢٥٠ یۆرۆ بۆ ڕامی ٦ و ١٢٨ گێگابایت بیرگەی ناوخۆیی. وە لە ٢٥ ئەم مانگە ڕەوانە دەکرێت.

سەرچاوە :
تاگەکان mi
بۆچونی تۆ