10
ئای ئۆ ئێس 20, ئه‌یلول 2018

6 تایبەتمەندی گرنگی وەشانی iOS 12 کە لە وەشانەکانی تری سیستەمەکەدا نییە

لە ڕابردوودا کۆمپانیای ئەپڵ وەشانێکی نوێ لە سیستەمی iOS وەشاند کە ئەویش وەشانی ١٢ بوو، کە ئێستا بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد گەیشتووە و کاری پێدەکەن. چەندین تایبەتمەندی نوێی هەیە، بەڵام ئێمە باس لەو تایبەتمەندییانە دەکەین کە لە وەشانەکانی تردا نەبوون. لێرە تایبەتمەندییەکانی iOS 12 بخوێنەوە:

تۆماری زیرەکی تێپەڕەوشەکانی ئەپەکان

لە وەشانی iOS 12 دەتوانیت هەموو ئەو تێپەڕەوشە و تۆمارانەی ئەپەکانت بببینیت کە هەژمارەکانتی تێدایە. وە بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت بەڕێوەبەرایەتییان بکەیت. هەر لە هەمان بەشدا دەتوانیت تایبەتمەندی پڕکردنەوەی خۆکارانە چالاک بکەیت و بەمە بە ئاسانی دەچیتە ناو هەژمارەکانی وەک فەیسبووکەکەتەوە یان هەر ئەپێکی تر. بۆ بەدەخستنی ئەم بەشە:

  • بڕۆ Setting – Accounts & Passwords – Web site & app password

بینینی ڕێژەی بەکارهێنانی ئەپەکانی مۆبایلەکەت

لە مۆبایلەکانی ئەندرۆییدا نوێ نییە بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز ئێستا لە iOS 12 بەردەستە. بەهۆی ئەمەوە دەتوانیت ڕێژەی بەکارهێنانی ئەپەکانی مۆبایلەکەت ببینیت و زیاتر ئاگاداری پاتری مۆبایلەکەت بیت. هەروەها بینی ڕێژەی کارکردنی ڕوونماکەت ببینیت.

زیادکردنی پێوکراو (ستیکەر) و وێنۆچکە بۆ ڤیدیۆکانت

لە iOS 12 ئەگەر لە ڕێگەی iMessage و Face Time گفتوگۆ بکەیت و ڤیدیۆ بنێریت، ڕاستەوخۆ لە کاتی گرتنی ڤیدیۆکان لە ناو ئەپەکاندا پێوەکراو و وێنەی بچووک بۆ ڤیدیۆکەت بەکاربێنیت. هەروەها دەشتوانیت ئیمۆجییەکانت لە Animoji بەکاربێنیت. بۆ بەدەستخستنی ئەم تایبەتمەندییە:

  • لەکاتی کارپیکردنی کامیرا لە ئەپەکانی Face Time و iMessage، کرتە لە بەشی Effects بکە و بە ئاسانی وێنە و پێوەکراوەکان دەبینیت.

بینینی ئاگادارییەکان بە شێوەی کۆمەڵ و گەشتنیان بە ئاسانی

تایبەتمەندییەکی ناوازەیە و یارمەتی بەکارهێنەر دەدات بێ ئەوەی مۆبایلەکەیان بکەنەوە کارەکانی خۆیان بکەن، یان ڕاستەوخۆ لە کاتی بێزارکردندا ئاگادارییەکان بکوژێننەوە.

گەڕان بە دوای وێنەکان زیرەک کراوە

ئەپڵ گەڕانەکانی ئایفۆنی زیرەکتر کردووە و لەوانەش گەڕان بە دوای وێنەکان، کە ئێستا بە هۆی گەڕانی زیرەکترەوە زانیاری زیاتر بە بەکارهێنەر پێشان دەدات و لەوانەش گەڕان بە دوای وێنە یان ئەلبوومەکانت، وەک دەزانین دۆزینەوەی وێنەیەکی دیاریکراو کەمێک قورسە، لەوانەیە ئەمە ئاسانکارییەکی باش بێت.

توانای پەیوەندیکردنی بە کۆمەڵ لە ئەپی Face Time

لە کۆتاییدا لە سیستەمی iOS 12 تایبەتمەندی پەیوەندیکردنی ڤیدیۆی بۆ تۆڕی Face Time z زیادکردووە، کە تایبەتمەندییەکی گرنگ بووە بۆ ئەم تۆڕە و پێویست بوو. لە کاتی پەیوەندیشدا دەتوانن ئیمۆجییەکانی ئەنیمۆجی بەکاربێنن و بیخەنە سەر دەموچاوتان.

بە دڵنیاییەوە نوێکارییەکان زۆرن، بەڵام ئەمانە تەنیا ٦ لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی وەشانی iOS 12 بوون. سیستەمەکەت نوێکردووەتەوە؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ